ئەمڕۆ
یەکشەممە، بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا بیتکۆین بەربەستی ٨٠ هەزار دۆلاری تێپەراند،
لەگەڵ گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا وەك پشتگیریك لە یاساکانی ڕێکخستنی
دراوە دیجیتاڵییەکان نرخی بیتكۆینی بەرزكردەوە
یەکەم
دراوی دیجیتاڵی لە ڕووی بەهاوە ئەم ئاستەنگیەی تێپەڕاند كە ئەمرۆ نرخی یەك بیتكۆین
گەیشتە ٨٠ هەزار و ١١٦ دۆلار
ئەگەر
چی دوورۆژی ڕابردوو نرخی گەیشتە ئاستی 75 هەزار دۆلار، بەمەش ئاستێکی پێوانەیی تێپەڕاند
کە لە مانگی ئازاری ڕابردوودا تۆمارکرابوو.
بیتکۆین
بە بەردەوامی مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی
ئەمریکاوە، نرخەکەی هاوتەریب لەگەڵ دۆلار بەرزبووەتەوە.
دۆناڵد
ترەمپ لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانیدا بەڵێنیدا ئەمریکا بکاتە “پایتەختی جیهانی
بیتکۆین و دراوە کریپتۆکان”.
ژمارەی خوێندراو : 59 جار