ترەمپ دەڵێت: کۆتایی بەجەنگ لە جیهاندا دەهێنم

16/11/2024

ترەمپ دەڵێت کۆتایی بە جەنگ لە جیهاندا دەهێنێت و ئەنجومەنی وزەشی دروستکردوە بۆ ئەوەی ئەمریکا لەبواری وزەدا باڵادەستبێت.
بە ئامانجی “باڵادەستی واشنتۆن لە بواری وزەدا لە جیهاندا” ترەمپ بریارە ئەنجومەنی نیشتمانی وزە دروست بکات  و دۆگ بورگوم وەک سەرۆکی ئەو ئەنجومەنە دەستنیشان دەکات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، دامەزراندنی ئەنجوومەنی نیشتمانی وزەی ڕاگەیاند ئەرکی ئەنجومەنی نیشتمانی وزە بریتی دەبێت لە "کەمکردنەوەی ڕێسای سوور و بەرزکردنەوەی وەبەرهێنانی کەرتی تایبەت و گرنگیدان بە داهێنان 
لە بەیاننامەکەدا کە بڵاویکردۆتەوە دەڵێت ، “بە باڵادەستی وزەی ئەمریکا، هەڵاوسان دادەبەزێنین، لە پێشبڕکێی وزە دژی چین و روسیا و ئێران سەرەدەکەون هێزی دیپلۆماسی ئەمریکا بەهێز دەکەین، کۆتایی بە شەڕەکان لە سەرانسەری جیهان دەهێنین.
لەئێستادا جیهان چاوی لەسەر دەستبەکاربونی ترەمپە تاوەکو کۆتایی بەجەنگی غەززە بهێنێت ئەمەش بە وەستاندنی ناردنی هاوکاریەکانی ئەمریکایە لە چەک و کەرەستەی جەنگی بۆ قەوارەی زایۆنی یاوخود رێککەوتنیەتی لەگەڵ قەوارەکە کە ٤٠٧رۆژە بۆردومانی کەرتی غەززە دەکات.

ژمارەی خوێندراو : 35 جار

هەواڵی زیاتر