ماڵـەكەی ناتانیاهۆ بە دوو بۆمب كرایە ئامانج
دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل رایانگەیاند
- لە بەردەم ماڵی بنیامین نهتهنیاهۆ دو بۆمبی دهنگی دەتەقینەوە، بهڵام لهوكاتهدا خۆی و هاوسهرهكهی له ماڵهوه نهبون.
- ڕوداوەکە پەرەسەندنێکی ترسناكە بۆ ژیانی ناتانیاهۆ، بۆیە پێویستە رێوشونی جدی ئەمنی بگیرێتەبەر".
- سێ كەس وەك تۆمەتبار بەوەی كە بۆمبیان هەڵداوەتە ماڵی نەتانیاهۆ دەستگیرکراون.
- زۆرێک لە سیاسەتمەداران ناڕەزایی خۆیان لەو ڕوداوە دەربڕی، لەوانە (یایر لاپید) سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن و ئیسحاق هێرزۆگ سەرۆکی قەوارەكاتییەكە. ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل بە تەقاندنی بۆمب لە ماڵی سەرۆک وەزیران بە "بەزاندنی هەموو هێڵە سورەکان" ناوبرد.
- مانگی ڕابردو فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە لە لوبنانەوە هاتبو، ڕاستەوخۆ ماڵی نەتهنیاهۆی کردە ئامانج، کەناڵی 13ی ئیسرائیل لەوکاتەدا بڵاویکردەوە، نوسینگەی نەتهنیاهۆ پشتڕاستی کردەوە کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە ڕاستەوخۆ بۆ ماڵی نەتهنیاهۆ هەڵدراوە و ئاماژەی بەوەدا کە "نهتهنیاهۆ و هاوسەرەکەی لەوێ نەبون".
- محەمەد عەفیف، بەرپرسی پەیوەندییە میدیاییەکانی حزبوڵا لەوکاتەدا لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە گەڕەکی باشوری بەیروت ڕایگەیاند، "بەرخۆدان بەرپرسیارێتی تەواو و تایبەت بە ئۆپەراسیۆنی قەیسەر و بە ئامانجگرتنی نەتهنیاهۆ ڕادەگەیەنێت".
ژمارەی خوێندراو : 78 جار