لەلوبنان و عێراقەوە هێرش دەکرێتە سەر قەوارەی زایۆنی لەلایەکی تریشەوە ئۆتێلەکانی ئەوروپا رێگە بەمانەوەی زایۆنیەکان نادەن .
لەلوبنان و عێراقەوە بەفرۆکەی بێ فرۆکەوان هێرشکرایە سەر شارەداگیرکراوەکانی فەلەستین ،
بۆردومانەکان هەریەک لەشارەکانی ئەسدود و عکا و حیفا و کریوتی گرتەوە
میدیا زایۆنیەکان بڵاویانکردۆتەوە کەزیاتر لە ١٥ تەقینەوە لە لە ناوچەی کریات و لە حەیفا ئەنجامدراوە و کە هێرشەکانیش لە عێراقەوە کراون.
لەلایەکی تریشەوە میدیاکانی قەوارەکە باس لە دیاردەیەک دەکەن کە کاریگەری لەسەر زایۆنیەکان هەیە، بەجۆرێک کە لە ئەوروپا بوونەتە دەرکراو، هۆتێلەکانیش ڕەتیدەکەنەوە قبوڵیان بکەن.
کەنال ١٢ی زایۆنی باسی لەوەکردوە کە زایۆنیەکان دەیانەوێت گەشت بکەن یاخود دەیانەوێت لە هوتێلەکانی ئەوروپا بمێننەوە بەڵام خاوەنی هۆتێلەکان قبوڵی ناکەن و رەتی دەکەنەوە شوێنی مانەوە بدەن بە زایۆنیەکان.
٤٠٨ رۆژە قەوارەی زایۆنی هێرش دەکاتە سەر کەرتی غەززە هاوڵاتیان لەسەرانسەری دونیادا دژی قەوارەکەن و بەردەوام خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن
ژمارەی خوێندراو : 10 جار