ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پەسەند دەکرێت

پێش 4 هەفتە

ئەمرۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پەسەند دەکرێت و بەشێکی لایەنەکانیش ئەنجامەکانیان رەتکردۆتەوە
بریارە ئەمرۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ٢٠ی ١٠ پەسەند بکرێت و 
ناوی پەرلەمانتارە دەرچووەکان بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت،
دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکانیش سەرۆکی هەرێم داوا لەپەرلەمانتارە سەرکەوتوەکان دەکات کۆبونەوە ئەنجامبدەن.
پەسەند کردنی ئەنجامەکان لەکاتێکدایە بەشێکی لایەنە سیاسیەکانی هەرێم نارازین لەئەنجامی هەڵبژاردن و دوای چەندین سکاڵا و تانەدان لە ئەنجامەکان بەڵام بریاری پەسەندکردنی دەدرێت ،بەهۆی ساختەکاریەکانیشەوە یەکگرتووی ئیسلامی بریاریداوە بەشداری لەحکومەتدانەکان و ببێتە ئۆپۆزسیۆن هەروەها کۆمەڵی دادگەری رەتیدەکاتەوە بچێتە پەرلەمان هەریەک لە رەوتی هەلوێست و بەرەی گەل و بزوتنەوەی ئیسلامی و بزوتنەوەی پەیوەندی و بزوتنەوەی گۆرانیش نارازین لەئەنجامەکان و دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکانیش لەلایەن کۆمسیۆنەوە بەرەی نارازی هەڵوێستی خۆیان رادەگەیەنن.

ژمارەی خوێندراو : 24 جار

هەواڵی زیاتر