ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: ئیسرائیل ناچار دەبێت لەو خاکانە بکشێتەوە کە لە سوریا داگیری کردووە

7 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند لە وتارێکدا کە ئاماژە بەوەدەكات كە  "ئەو دۆخە نوێیەی کە لە ئەنجامی شۆڕشی سورییەكان هاتۆتە ئاراوە، جارێکی دیکە سەرنجی جیهانی بەرەو سوریا گۆڕیوە و ئەو قۆناغە نوێیە تێیدایە زۆر باشتر دەبینرێت  
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لە یەکەم ساتی قەیرانی سوریاوە لە دیوی ڕاستی مێژوودا وەستاین.
ئەردوغان وتیشی ، دوێنێ وه زیری ده ڕه وهمان (هاکان فیدان) سه ڕدانی دیمه شقی کردووه و له ئێستاشەوه سه ڕدانه کان بۆ سوریا زیاد ده که ین"، ئاماژه ی به وه شکرد، په یامه کانی ئیداره ی نوێی سوریا دڵنیاكەرو ئومێد بەخشن.
سەرۆککۆماری تورکیا بەڵێنیدا پاڵپشتی پێویست پێشکەش بە گەلی سوریا بکات، "کە شەڕی خۆیان لە دژی ڕژێمی ناڕەوا بردەوە، بۆ ئەوەی ئەم سەرکەوتنە سەرکەوتنێكی هەمیشەیی بێت".

سەبارەت بە دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی سوریا، ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا کە هۆکاری پشت ئەم دەستدرێژییە بۆ تەمومژاویکردنی شۆڕشە لە سوریا و خنکاندنی هیوای گەلەکەیەتی.
ئەردوغان دووپاتی کردەوە کە "بەرنامەی تورکیا پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریایە لە هەموو هەلومەرجێکدا"، ئاماژەی بەوەشکرد "سەقامگیریی سوریا سەرچاوەی سەقامگیری و متمانەیە بۆ هەموو ناوچەکە".
سەرۆک کۆماری تورکیا جەختیشی لەوە کردەوە کە "هیچ ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بە دەوڵەتی ئیسلامی و پارتی کرێکارانی کوردستانیشەوە هیچ شوێنێک لە داهاتووی سووریادا نییە".

ژمارەی خوێندراو : 26 جار

هەواڵی زیاتر