ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز
لە زاری سەرچاوە لوبنانییەکانەوە بڵاویکردەوە، دەزگای پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپۆل)
داوای لە دەسەڵاتدارانی لوبنان کردووە، بەڕێوەبەری هەواڵگری هێزی ئاسمانی سوریا، (جەمیل
حەسەن) دەستگیر بکەن و ڕادەستی ئەمەریکا بکەن.
هاوکات لەگەڵ ئەمەشدا
دەسەڵاتدارانی لوبنان ئاشكرایانكردووە كە ٣٠ ئەفسەری ڕژێمی بەشار ئەسەدیان دەستگیرکردووە
کە لە ٨ی کانوونی دووەمدا ڕووخێنرا.
سێ سەرچاوەی
دادوەریی لوبنانیش بڵاویانکردەوە، هەفتەی ڕابردوو بەیروت نوسراوی فەرمی لە ئینتەرپۆلەوە
پێگەیشتووە و تیایدا داوای لە دەسەڵاتداران کردووە، ئەگەر (جەمیل حەسەن) بەڕێوەبەری
هەواڵگری هێزی ئاسمانی سوریا ، لە لوبنان
بێت یان ئەگەر بچێتە ناو لوبنان دەسگیری بكەن و ڕادەستی ئەمریکا بکەن، كە تائێستاش شوێنی نادیارە.
لای خۆیەوە، میکاتی،
سەرۆکوەزیرانی لوبنان ڕایگەیاند، وڵاتەکەی هاوکار دەبێت لەگەڵ داواکاریی پۆلیسی نێودەوڵەتی
بۆ دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری هەواڵگری هێزی ئاسمانی سوریا،.
نەجیب میکاتی وتیشی:
ئێمە پابەندین بە هاوکاری نامەکەی ئینتەرپۆل کە تایبەتە بە دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری
هەواڵگری هێزی ئاسمانی سوریا.
لە 9ی کانونی یەکەمی
ئەمساڵدا، تۆمەتێکی ئەمەریکا تۆمەتەکانی دژی ئەلحەسەن (72 ساڵ) بە ئەنجامدانی
تاوانی جەنگی ئاشکرا کرد، لەوانە ئەشکەنجەدانی دەستگیرکراوان کە هەندێکیان ئەمریکی
بوون، لەکاتی شەڕی چەکداری لە سوریا.
ژمارەی خوێندراو : 121 جار