زانیاری نوێ لەسەر كەوتنە خوارەوەی فرۆكەكەی كازاخستان
وەزارەتی گواستنەوەی کازاخستان ڕایگەیاند،
فڕۆکە نەفەرهەڵگرەكە سەر بە هێڵی ئاسمانی ئازەربایجانە کە لە گەشتێکی ئاسمانیدا بووە لە باکۆوە بۆ گرۆزنی لە ڕووسیا، لە نزیک شاری ئاکتاو لە ڕۆژئاوای کازاخستان کە 67 سەرنشینی تێدابوو، کەوتە خوارەوە و ڕایگەیاند، 25 کەسی لە سەرنشینان ڕزگاریان بووە.
وەزارەتی فریاکەوتن لە کازاخستان ڕایگەیاند
ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بە بوونی ڕزگاربووان دەکەن، ئاماژەی بەوەشکردووە کە خزمەتگوزارییە فریاگوزاریەکان هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە یان داوە زوو كۆنترۆڵكراوە.
ئاژانسەکانی هەواڵی ڕوسیا بڵاویانکردەوە
فڕۆکەکە لە باکۆوە بەرەو گرۆزنی چیچان بەڕێدەکەوت، بەڵام بەهۆی تەم و مژ لە گرۆزنی، ئاراستەی خۆی گۆڕیوە.
ماڵپەری سكای نیو زبە پشتبەستن بە راپۆرتی هێڵی ئاسمانی ئازەربایجان (AZAL) هۆكاری كەوتنەخوارەوەی فرۆكەكە پێکدادانی فڕۆکەکە بووە لەگەڵ ڕەوە باڵندە.”
ژمارەی خوێندراو : 167 جار