بڕیاردەری نەتەوە یەکگرتووەکان: دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان گونجاوترین شوێنە بۆ دادگاییکردنی ئەسەد

1 رۆژ پێش ئێستا


روون میدیا
ئەلیس جیل ئێدوارد، بڕیاریدەری نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە ئەشکەنجەدان، مامەڵەی نامرۆڤانە و ڕیسواکردن، ڕایگەیاند: دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان گونجاوترین شوێنە بۆ دادگاییکردنی بەشار ئەسەدی سەرۆکی ڕژێمی پێشووی سوریا
ئێدوارد ئاماژەی بە هەموو ئەو بەڵگانەدا كە دوای رووخانی دەسەلاتەكەی كەوتونەتە بەردەست و جەختی كردەوە لەسەر لێپێچینەوە لە ئەنجامدەرانی تاوانەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕژێمی ئەسەد لە پێشەنگی لیستی ئەو وڵاتانەدایە کە ئەشکەنجەدانیان بە قەبارەیەکی زۆر و بەرفراوان ئەنجامداوە. بەجۆریك كە ڕژێم بۆ چەندین ساڵ ئەشکەنجە وەک ئامرازێک بۆ کۆنترۆڵکردنی خەڵکەکەی و چاندنی ترسیان  لە دەرونیاندا لەپیناو سەرکوتکردنی هەر دژایەتییەک بەرامبەریان كراوە.
ڕوونیشیکردەوە، ئەوەی لە سوریا لە دوای ڕووخانی ڕژێمەکە دەرکەوتوە، هاوتایە لەگەڵ ئەوەی کە نووسینگەی بڕیاردەری  تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەشکەنجەدان لە ساڵی 2011ەوە لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕشی سوریا کۆیکردەوەتەوە
ناوبراو جەختیشی لەوە كردەوە کە هەموو تاوانە نێودەوڵەتییەکان، بەتایبەتی ئەشکەنجەدان، بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ، دەستگیرکردن لەسەر ئارەزووی دەسەلات، لەسێدارەدان و کوشتنی نایاسایی، دەبێت لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت و بە شێوەیەکی سەربەخۆ و بێلایەنانە دادگایی بکرێن.
بڕیاردەری نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە ئیدارەی نوێی سوریا کرد پەیڕەوی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان قبوڵ بکات بۆ ئەوەی ئەسەد دادگایی بکرێت.
هەروەها داوای لە وڵاتان کە داواکارییەک سەبارەت بە ئەشکەنجەدان لە سوریا پێشکەش بە دادگای تاوانەکانی نێودەوڵەتی بکەن. چونكە کاتی ئەوە هاتووە ئەسەد ڕووبەڕووی دادپەروەری ببێتەوە و گونجاوترین شوێنیش بۆ دادگاییکردنی بەشار ئەسەد دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەكانە
ناوبراو جەختی كردەوە لەسەر گرنگی بەشداریی وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکەی وەک نەتەوە یەکگرتووەکان لە کەیسەکانی پەیوەست بە ئەشکەنجەدان لە سووریا و پێویستی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە لایەن دەزگایەکی سەربەخۆ و بێ لایەن.
لە 8ی کانونی یەکەمدا، ئۆپۆزیسیۆنی سوریا دەستیان بەسەر دیمەشقدا گرت، بە کشانەوەی هێزەکانی ڕژێم لە دامودەزگا گشتییەکان و شەقامەکان، کۆتایی بە 61 ساڵ حوکمڕانی ڕژێمی پارتی بەعس هێنا، هەروەها 53 ساڵ حوکمڕانی لەلایەن بنەماڵەی ئەسەدەوە.

ژمارەی خوێندراو : 37 جار

هەواڵی زیاتر