ئیوارەی ئەمڕۆ، ڕووسیا
هێرشێکی فراوانی دەستپێکرد و دامەزراوە گرنگەکانی وزەی لە ئۆکرانیا کردە ئامانج،
هاوکات بۆردومانێکی ئۆکرانیا بووە هۆی کوژرانی 4 کەس و برینداربوونی کەسانی دیکە لە
ناوچەی سنووری کورسک.
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا
ڕایگەیاند، هێرشەكە بە قەبارەیەکی گەورە بووە و دامەزراوە گرنگەکانی وزەی لە ئۆکرانیا
کردۆتە ئامانج کە پاڵپشتی کارەکانی کۆمپلێکسی سەربازی-پیشەسازی کیێڤ دەکەن.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا
لە بەیاننامەیەکدا ڕوونیکردەوە کە بە چەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە وردی و لە مەودای
دوورەوە ئەو دامەزراوە گرنگانەیان کردوەتە ئامانج كە ژێرخانی وزەن لە ئۆکرانیا و
پاڵپشتی لە پیشەسازی سەربازی ئۆكرانیا دەکەن. ئامانجی لێدانەکە هاتەدی و هەموو دامەزراوەکان
کرانە ئامانج
ڕاگەیەندرا کە هێزەکانی
ڕووسیا ناوچەی ڤیدرۆدژنیایان لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کۆنترۆڵ کردووە.
لە لایەکی دیکەوە، بەپێی
ئەوەی پارێزگاری ناوچەکە وتی، هێرشێکی ئۆکرانیا لە شارۆچکەی لاگۆڤ لە ناوچەی کورسکی
ڕووسیا کە هاوسنوورە لەگەڵ ئۆکرانیا، ٤ کەس کوژران و ٥ کەسیش برینداربوون.
پارێزگاری ئۆکرانیا ئەلێکساندەر
خینشتین لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام ڕایگەیاند، “لە ئەنجامی بۆردومانی هێزە چەکدارەکانی
ئۆکرانیا بۆ سەر شاری لگۆڤ ، ٣ کەس کوژران، دواتر کەسێکی دیکەش لە نەخۆشخانە گیانی
لەدەستدا
لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ەوە،
ڕووسیا هێرشێکی سەربازی بۆ سەر ئۆکرانیا دەستپێكردوە
و بە مەبەستی کۆتاییهێنان بەو هێرشە مەرجی داناوە کە کیێڤ "دەستبەرداری"
پەیوەندیکردن بە قەوارە سەربازییە ڕۆژئاواییەکانەوە بێت، کە کیێڤ بە "دەستوەردان"
لە کاروباری وڵاتەکەیدا دەزانێت.
ژمارەی خوێندراو : 52 جار