ئەفسەرێکی ئیسرائیلی بە دەستی قەناس بەدەستانی
قەسام کوژرا
ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە
پشتڕاستی کردەوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەفسەرێکی سوپای زایۆنی بە پلەی مەیجر لە کەرتی غەززە دەكوژرێت.
ئەو سەرچاوەیە ڕوونیکردەوە، ئەو ئەفسەرە بە گولەی
قەناس بەدەستێک لە ناوچەی نەتزەریم لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە کوژراوە.
لیواکانی ئەلقەسام - باڵی سەربازی بزووتنەوەی خۆڕاگری
ئیسلامی (حەماس) ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە تانکێکی مێرکاڤایان بە ئامێری شاواز
لە باشووری گەڕەکی زەیتون لە شاری غەززە کردۆتە ئامانج.
ئەم هەواڵە ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کە لیواکانی ئەلقەسام ، دوێنێ چوارشەممە دیمەنەکانی سەربازێکی داگیرکەری ئیسرائیلی لە ڕۆژهەڵاتی
کەمپی جەبەلیە لە باکووری کەرتی غەززە بلاوكردەوە كە تیایدا قەناس بەدەسەكان
سەربازانی زایۆنی دەكەنە ئامانج
گروپی قەناس بەدەستانی لیواکانی قەسام لە شەڕی
ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بە بەكارهینانی تفەنگی (ئەلغول قاسام) کە لە ناوخۆدا
دروستکراوە سەربازەكان دەكەنە ئامانج،
ژمارەی خوێندراو : 56 جار