كوردەكانی سوریا یان دەبێ چەكەكانیان دانین یان خۆیان و چەكەكانیان دەنێژین

1 رۆژ پێش ئێستا

ئەردۆغان: كوردەكانی سوریا یان دەبێ چەكەكانیان دانین یان خۆیان و چەكەكانیان دەنێژین
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ، لە وتارەکەیدا لەبەردەم بلۆکی پەرلەمانی پارتی داد و گەشەپێدان ڕایگەیاند
- تورکیە بە هەموو هێزێکەوە شانبەشانی گەلی سوریا بۆ بنیاتنانی دەوڵەتەکەیان دەوەستێت. داوای لە جیهانی ئیسلامی کرد پشتیوانی سوریا بکەن کە دوای چەندین ساڵ شەڕ ماندوو بووە.
ـ نرخی ئەو وێرانکارییەی ڕژێمی ئەسەد بە 500 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت. 
- بەم نزیکانە کونسوڵخانەی تورکیا لە حەلەب دەکەینەوە و سوپاسی ئەحمەد شەرع دەکەم بۆ سەرکردایەتییە باشەکەی لەم قۆناغەدا.
- دوای ٦١ ساڵ لە چەوساندنەوەی بەعس، خۆری ئازادی لە سوریا هەڵهات. 
پیرۆزبایی سەرکەوتنە گەورەکەی گەلی سوریا و ڕزگاربوونیان لە ستەمکاری دەکەم.
- خەڵکی سووریا سەرکەوتوو بوو لە خەباتیان لە دژی ڕژێمێکی نادادپەروەران کە چەندین دەیەی خایاند، هەروەها “گەل وڵاتەکەیان لە چنگی باندێکی بکوژ ڕزگار کرد و بە هەموو پێکهاتەکانیەوە دەوڵەتە نوێیەکەیان بنیات بنێن”. "
- ڕژێمی ئەسەد سەرەڕای هەموو ئامۆژگارییەکانمان، بە توندوتیژی خۆپیشاندانە ئاشتیخوازەکانی لە سوریا سەرکوت کرد.
- زیاتر لە 12 ملیۆن سوری ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن، لەنێویاندا 3 ملیۆن و 500 هەزار کەس گەیشتوونەتە تورکیە.
- تورکیە هاوکاری هەر سوورییەک دەکات کە بیەوێت بگەڕێتەوە زێدی خۆی، بەڵام هیچ کەسێک ناچار ناکات بڕوات.
- ئەو تاوانە دڕندانەیە لەبیر ناکەین کە ڕژێمی ئەسەد بەرامبەر گەلەکەی ئەنجامی داوە، هەروەها ئەو زیندانانەش لەبیر ناکەین کە ڕژێمی ئەسەد کردی بە قەسابخانەی مرۆڤ، وەک زیندانی سێدنایا، هەروەها ئەو پێشێلکارییانەی لە دژی ژنان و منداڵان و... کۆمەڵکوژییە کیمیاییەکانی غوتە
- كوردەكان لە سوریا یان چەکەکانیان دادەنێن یان لەوێ بە چەکەکانیانەوە دەنێژرێن
- تورکیا ڕووبەڕووی هەموو ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییانە دەبێتەوە کە هەوڵی ئیستغلالکردنی هەلومەرجەکان دەدەن سوریا.

#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 10 جار

هەواڵی زیاتر