ناتانیاهۆ خۆی بە چەرچڵ دەچوێنێت، مێژووش دەڵێت ئەو میلۆسێڤیچە

17 کاتژمێر پێش ئێستا

ئیتان نیتچین، نووسەری ئیسرائیلی گاڵتە بە سەرۆکی قەوارەی زایۆنی  بنیامین ناتانیاهۆ و هەوادارەکانی دەکات، كە ناتانیاهۆ بە سیاسەتمەداری سەربازی بەریتانیا (وینستن چەرچڵ) دەچوێنن، کە لە جەنگی جیهانی دووەمدا سەرکردایەتی وڵاتەکەی كردوەو لە لێواری شکستەوە بۆ سەرکەوتن بردویەتی.
نوسەرە ئیسرائیلییەكە لە وتارەکەیدا كەلە ڕۆژنامەی هارێتزدا بڵاو بووەتەوە  ئاماژەی بەوە كردووە كە هەوادارەكانی ناتانیاهۆ حەز دەکەن لە نێوان ناتانیاهۆ و (وینستن چەرچڵ) بەراورد بکەن و ناتانیاهو بە چەرچڵ بنوێنن لە تواناکانی سەرکردایەتیکردنی سەردەمی جەنگ و توانای دەربرین و قسەكردن. چەرچڵ لە کاتی جەنگدا دووجار پۆستی سەرۆکایەتی حکومەتی وڵاتەکەی گرتە ئەستۆ، یەکەمیان لە نێوان ساڵانی ١٩٤٠ بۆ ١٩٤٥ و دووەمیان لە نێوان ساڵانی ١٩٥١ بۆ ١٩٥٥.
بەڵام ئەو نووسەرە پێی وایە كردەكانی نەتانیاهۆ  کە لەلایەن دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکانەوە فەرمانی دەستگیرکردنی لە دژ دەرچووە زۆر لە مۆدێلی سلۆبۆدان میلۆسێڤیچی ڕێبەری کۆچکردووی سربیا دەچێت کە لە کۆتاییەکانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری یوگۆسلاڤیای گرتە ئەستۆ .

ئەو نووسەرە باس لە وتارەکەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەبەردەم کۆنگرێسی ئەمریکا دەكات كە لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوودا پێشكەشی كرد، كە قسەی چارچلی تیدا هینابویەوە کە لە کاتی جەنگی جیهانی دووەمدا ئاراستەی ئەمریکای کردبوو ، كە دەڵیت "ئامرازەكانمان پێ بدەن و ئێمەش بە خێرایی کارەکە تەواو دەکەین"، ناتانیاهۆ وەک ئاماژەیەک بۆ وەرگرتنی چەك و تەقەمەنیەكانی بۆ شەر و جینۆساید لە کەرتی غەززە بەكاریهێنا.
نوسەر  پێی وایە ئەو وتارە نەک تەنها پیشاندانی شكستیكی گەورەی دەسەڵاتەکەی ناتانیاهۆ بوو، بەڵکو لە مێژویدا بوەتە خالی رەشی ژیانی .
 لەکاتێکدا ئەو وتەیەی چارچل كە هێناویەتەوە كاتی خۆی چارچل لەبەردەم گەورەترین دەزگای یاسادانی ئەمریكا وتویەتی و ئەوكات  شرۆڤەکاران ئاهەنگیان گێڕا بۆ شکاندنی ئەو ژمارە پێوانەییەی چەرچڵ.

نووسەر پێی وابوو ئەم وتەیەی كە ناتانیاهۆ باسیكردوەتەوە بە ڕێکەوت نەبووە، چونکە ناتانیاهۆ هەمیشە ئەو گرێ دەرونیەی هەبوە و وەسوەسەی میرات و وێنەی کەسیی خۆی بوەتە كێشەی دەروونی بۆی، زۆرجار بەراوردکاری لە نێوان خۆی و چەرچڵدا کردووە، بەو پێیەی ئەویش وەک ئەو سەرۆکوەزیران بووە لە کاتی جەنگدا نووسەر و وتاردەرێکی وردبین و كارامەبووە لە دژی فاشیزم.
تەنانەت دوای تەواوکردنی وتارەکەی لە کۆنگرێس، نەتانیاهۆ لە لای پەیكەری چەرچڵ وەستا بۆ ئەوەی وێنەیەکی یادگاری بگرێت، بەمەبەستی ئەوەی ئەو بەراوردکردنە لە مێشکی هەوادارانیدا بچەسپێنیت.
ئەو نووسەرە ئیسرائیلییە باس لەوە دەکات کە ئەو میدیاکارانەی سەرسامن بە ناتانیاهۆ کاردەکەن بۆ ئەوەی ئەم لێکچوونە لە مێشکی خەڵکدا جێگیر بکەن. هەفتەی ڕابردوو (ناڤێ درۆمی)، پێشکەشکاری بەرنامەی ڕادیۆیی، بۆ ماوەی چوار خولەک قسەی کرد و بەراوردی ناتانیاهۆ و چەرچڵی کرد و بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەو سیاسەتمەدارە سەربازییەی پێشوو بە پاڵپشتی ئەمریکا نازییەکانی شکست پێهێنا، لە کاتێکدا ناتانیاهۆ بە پێچەوانەی ویستی ئەمریکا میحوەری ئێرانی لەناودەبات.

بەڵام دوای ساڵێک لە شەڕ و کوشتن و ئاوارەبوون لە غەززە و دوای دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن لە لایەن دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان لە لاهای بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی هێشتا لە زۆر روەوە ناتانیاهۆ ە شكستدایە.
 نووسەری بابەتەکە پێی وایە کە... ئەو رێكارەی کە نەتانیاهۆ گرتۆتەبەر، زیاتر لەگەڵ شێوازی میلۆسێڤیچ سەرۆکی سربیادا یەکدەگرێتەوە.

میلۆسێڤیچ هاوشێوەی ناتانیاهۆ، لە ساڵانی سەرەتای ژیانیدا، بە توندڕەو هەژمار نەدەکرا، بەڵام وەک ئەو بوو لە بەهێزکردنی بزووتنەوە ناسیۆنالیستە توندڕەوەکان لە سربیا، توندڕەویەکانی بۆ بەرژەوەندی خۆی دەقۆزێتەوە. بەپێی وتارەکەی هارێتز، ئەو گرێبەستەی کە لەگەڵ ئەو بزووتنەوانەدا ئەنجامیدا، کاتێک لە دەستی ئەو ڕزگاریان بوو، داڕما، کە دواجار بووە هۆی ئەوەی دەوڵەتەکەی بکەوێت و كۆتایی پێبێت.
نوسەرە ئیسرائیلییەكە لە رۆژنامەی (هارێتز)دا ئەوەی خستوەتە روو کە میلۆسێڤیچ سەرەتا خۆی لە توندڕەوەکانی سربیا دوورخستبووەوە و تەنانەت بە ئاشکرا ئیدانەی کردەوەکانیان کردووە، لە کاتێکدا ناتانیاهۆ جارێک بەڵێنیدا هەرگیز لایەنگری ئیتامار بن گڤیری ڕاستڕەوی توندڕەو یان بزووتنەوەی دانیشتوانی ڕاستڕەوی توندڕەو نەکات و توندڕەوەکەیان ڕەتکردووەتەوە و ئیدانەیان کردووە.

ژمارەی خوێندراو : 56 جار

هەواڵی زیاتر