روون میدیا
بەپێی ئاژانسی هەواڵی RIA
Novostiی ڕووسی، ئەو کۆمپانیایە
کە خاوەنی کەشتی بارهەڵگری "ئورسا مەیجر"ی ڕووسییە، ڕایگەیاندووە کە
نوقمبوونی کەشتییەکە لە دەریای ناوەڕاست لە ئەنجامی "کردەوەیەکی تیرۆریستی"
بووە
کۆمپانیای ئۆبۆرۆن لۆجستیک، خاوەنی کەشتییەکە تەئكیدی
كردوەتەوە كە کەشتییەکە بە "کردەوەیەکی
تیرۆریستی" توشی توقمبوون بووەبووە.
دوێنێ سێشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا
نوقمبوونی کەشتییەکی بارهەڵگری ڕووسی بە ناوی “ئورسا مەیجر” لە دەریای ناوەڕاست لە
نێوان ئیسپانیا و جەزائیر ڕاگەیاند، ئەوەشی ئاشكراكرد كە تائێستە دوو ئەندامی تیمەکە
بێسەروشوێنن.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، کەشتییەکە
دوای ئەوەی تەقینەوەیەک لە ژووری بزوێنەرەکەیدا ڕوویدا، نوقم بووە، ئاماژەی بەوەشکردووە،
لە کۆی ١٦ كەس لە تیمەكەی ناوی ١٤ کەسیان ڕزگارکراون و گواستراونەتەوە بۆ ئیسپانیا.
داتاکانی بەدواداچوونی کەشتییەکان لە گروپی بۆرسەی
لەندەن دەریخستووە کە کەشتییەکە لە ١١ی کانوونی دووەمدا بەندەری سانت پترسبۆرگی ڕووسیای
بەجێهێشتووە، دواجاریش سیگناڵێکی ناردووە لە کاتژمێر ٢٢:٠٤ بە کاتی گرینج لە ڕۆژی
دووشەممەی ڕابردوودا لە نێوان جەزائیر و ئیسپانیا.
ژمارەی خوێندراو : 50 جار