لە هێرشە ئاسمانییەکانی پاکستان بۆ سەر ئەفغانستان ٤٦ کەس کوژران

1 رۆژ پێش ئێستا

لە هێرشە ئاسمانییەکانی پاکستان بۆ سەر ئەفغانستان ٤٦ کەس کوژران
وتەبێژی حکومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان، زەبیحوڵڵا موجاهید ڕایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردومانێکی پاکستان بۆ سەر پارێزگای پاکتیکا لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان لایەنیکەم ٤٦ کەس کوژران.
ئاماژەی بەوەشکرد، پاکستان 4 خاڵی لە ناوچەی بەرمال لە ویلایەتی پاکتیتا بۆردومانکرد و بەهۆیەوە 46 کەس کوژران کە زۆرینەیان منداڵ و ژن بوون و 6 کەسی دیکەش برینداربوون 
لە بەیاننامەیەکدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ، وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان، هێرشە ئاسمانییەکانی پاکستانی ئیدانە کرد و بە "بەربەری" و "دەستدرێژیی ئاشکرا"ی لە قەڵەمدا، جەختی لەوە کردەوە کە "ئیمارەتی ئیسلامی ئەم کارە ترسنۆکانە بێ وەڵام ناهێڵێتەوە، بەڵکو بەرگریکری لەخۆی دەكات و ناهێڵێت سەروەرییەكانی ببەزێنریت”
لای خۆشیانەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی پاکستانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە هێرشە ئاسمانییەکانی پاکستان "پێگەی تیرۆریستییەکان"ی کردووەتە ئامانج لە نزیک سنووری نێوان هەردوو وڵاتیات.
ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، "پاکستان لە شەودا هەڵمەتی بۆ سەر پێگەی تیرۆریستان لە ناوخۆی ئەفغانستان دەستپێکردووە، لەو هێرشەدا فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان بەکارهێناوە".
لە دوای گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ سەر دەسەڵات لە هاوینی ٢٠٢١ گرژییە سنوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات پەرەی سەندووە، ئیسلام ئاباد گروپە چەکدارەکان تۆمەتبار دەکات بەوەی کە لە ئەفغانستانەوە هێرشیان کردووەتە سەر خاکەکەی.

#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 135 جار

هەواڵی زیاتر