وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم بڕیارێكى حكومه‌تى هه‌رێمى ئاشكراكرد سه‌باره‌ت به‌بكوژى ژنان

پێش 4 هەفتە

وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم بڕیارێكى حكومه‌تى هه‌رێمى ئاشكراكرد سه‌باره‌ت به‌بكوژى ژنان
ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان له‌25ى نۆڤه‌مبه‌ر ڕۆژى جیهانى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ژنان ئاشكرایكرد، بەفەرمانی سەرۆکی حکومەت نابێت تاوانبارانی کوشتنی ئافرەت، لێبوردنی گشتیی بیانگرێتەوە، بۆ ئەم بوارەش هەوڵی جدى دراوەو هەموو یەکەکانی پۆلیسیش ڕاسپێردراون، کە نابێت هیچ دەرفەتێک لەدەستبدەن بۆ دەستگیرکردن‌و ڕادەستکردنی تاوانباران بەدادگاو وەرگرتنی سزای یاسایی خۆیان.
وه‌زیرى ناوخۆ ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه‌، ئێستا جیهان ڕوبەڕوی چەندان قەیرانی مرۆیی‌و ژینگەیی بوەتەوە، گۆڕانكاریه‌كانى کەشوهەوا کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ئاسایشی ئافرەتان داناوە.
باسی لەوەشکرد، زیاتر لەدوو هەزارو 500 ئافرەتی ئێزدی لەدەستی تیرۆریستانی داعشدا ماون‌و تائێستاش نەمانتوانیوە ڕزگاریان بکەین.
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 19 جار

هەواڵی زیاتر