دوای ئەوەی حەلبوسی وتی بەغداد هەولێر نییە چیان بوێت بیکەن، پارت شاندێکی بۆ داوای لێبوردن نارد

پێش 4 هەفتە

دوای ئەوەی لە دانیشتنێكی پەرلەمانی عێراق شاخەوان عەبدوڵا پاسەوانەكانی خۆی هێنایە ناو هۆڵی پەرلەمان و هێرشیان كردە سەر پەرلەمانتارێك، محەمەد حەلبوسی هۆشداری دایە شاخەوان عەبدوڵا و دواجاریش شاندێی پارتی بەفەرمی داوای لێبوردنیان لەو پەرلەمانتارە عەرەبە كرد.
بەگوێرەی زانیارییەكان بەمەبەستی گەیاندنی داوای لێبوردن بە پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی تەقەدوم، شاندێكی پارتی بە سەرۆكایەتی “بەنگین ڕێكانی” وەزیری ئاوەدانكردنەوەی عێراق و شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و چەند پەرلەمانتارێكی دیكەی پارتی، بە ئامادەبوونی مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، بۆ داوای لێبووردن لەو كارانەی پاسەوانەكانی شاخەوان عەبدوڵا بەرامبەر هەبیەت حەلبوسی كردیان سەردانی بارەگای سەرۆكی فراكسیۆنی تەقەدوومیان كردووە.
ئاماژە بەوەشكراوە،سەردانەكە بە مەبەستی داوی لێبوردن كردن بووە بەرامبەر ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی تەقەدوم بەناوی (هەیبەت حەلبوسی) كە لە لایەن پاسەوانێكی شاخەوان عەبدوڵاوە پەلاماری دراوە لەناو هۆڵی پەرلەمان، ئەوەش دوای ئەوەی بەفەرمانی شاخەوان عەبدوڵا پاسەوانەكانی هاتوونەتە ناو هۆڵی پەرلەمانەوە.
داوای لێبوردنەكەی شاندەكەی پارتی لەكاتێكدایە كە لە كۆبوونەوەی ڕابردووتری پەرلەمانی عێراق گرژی و ئاڵۆزیی لە نێوان شاخەوان عەبدوڵا جێگری دووەمی سەرۆك پەرلەمانی عێراق و هەیبەت حەلبووسی ئەندامی پەرلەمانی عێراق درووست بوو، دواتر شاخەوان عەبدوڵا پاسەوانەكانی هێنایە ناو هۆڵی پەرلەمان و بەشێكێیان لە پەرلەمانتارەكەیاندا، دواتر محەمەد حەلبوسی ڕاگەیاند كە پەرلەمانی عێراق پەلەمانی كوردستان نییە بتوانن ڕێگری لەسەرۆكەكەی بكەن و بەغداش هەولێر نییە چیان بوێت بیكەن.
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 23 جار

هەواڵی زیاتر