وادەی بارانبارین کۆتایی پێدێت و پلەی گەرماش بە نزمی دەمێنێتەوە.
بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی، کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە و دەڵێێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکان ئەگەری کەمێک بەفری دەبێت سەنتەری پارێزگاکان و سەرجەمی ناوچە جیاجیاکانی دیکە تا کاتەکانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری باران بارینی پچر پچر هەیە، لە کاتەکانی ئێوارە کەشەکە جێگیر دەبێت و کاریگەری ئەم شەپۆڵە باران بارینەی رووی لەناوچەکەمان کردبوو کۆتایی دێت، ئاسمان بۆ ساماڵ دەگۆرێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبێتەوە.
سبەی پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت، نزمترین پلەکانی گەرما لەکاتەکانی بەیانی بە چەند پلەیەک نزم دەبێتەوە لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ سفر پلەی سیلیزی یان بۆ ژێر سفر پلەی سیلیزی دادەبەزێت، پلەکانی گەرما نزمترین پلە نزم دەبێتەوە وە بەرزترین پلە کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ١٣ پلەی سیلیزی
سلێمانی : 11 پلەی سیلیزی
دهۆک : 10 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 12 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 2 پلەی سیلیزی
سۆران : 10 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 20 پلەی سیلیزی
#روون_میدیا
ژمارەی خوێندراو : 18 جار