بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان هۆشداری توند بە سەرجەم شۆفێری بارهەڵگرەکان دەدات

پێش 4 هەفتە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان هۆشداری توند بە سەرجەم شۆفێری بارهەڵگرەکان دەدات و دەڵێت، لە 1ی (كانونی یەكەم/12)ی ئەمساڵەوە هەر بارهەڵگرێك لە کۆڵان و شەقامەکان پارك بكرێن لە شوێنی پاڕککراوی بارهەڵگرەکە سزای سەرپێچیەکەی دەدرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئاگاداری سەرجەم شۆفێری بارهەڵگرەکان دەکەین، ئەوانەی لە کۆڵان و شەقامەکان بارهەڵگرەکانیان پاڕک دەکەن و دەبنە هۆی ئازارو ئەزیەت بۆ خەڵک و تێکشاندنی شۆستە و شەقامەکان، کۆتاکات ڕێکەوتی 1ی (كانونی یەكەم/12)ی ئەمساڵ ڕۆژی یەکشەممەیە بۆ دورخستنەوەی بارهەڵگرەكانیان.
دەشڵێت، لەو ڕێکەوتە بەدواوە مەفرەزەکانمان سزای سەرجەم ئەو بارهەڵگرانە دەدەن کە پابەندی ڕێنمایی یەکانمان نابن و هەر لە شوێنی پاڕککراوی بارهەڵگرەکە سزای سەرپێچیەکەی دەدرێت".
پاش سزادانی بە نامەیەک بۆ خاوەنی بارهەڵگرەکە دەچێت و ئاگاداری دەکاتەوە
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، "لە ڕێگەی جیهازی (pdi) و پاش سزادانی بە نامەیەک بۆ خاوەنی بارهەڵگرەکە دەچێت و ئاگاداری دەکاتەوە کە سزا دراوە، بۆیە تکایە پابەندی ڕێنمایەکانمان بن".
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 19 جار

هەواڵی زیاتر