🔴دوای زیاتر لە دوومانگ کارمەندانی سەرسندوقی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بریارە پارەیان بۆ خەرجبکرێت.
🔻نەبەرد عومەر، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاگەیاند: ئێستا سەرقاڵی تەواوکردنی ڕێکارەکانی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدانن و بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگە دابەشبکرێت.
🔻وتوشیەتی پارەکە لە چەند بانکێک دابەشدەکرێت و ئەوەش کاتی پێویستە.
🔻ئەو کارمەندانەی بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنی ٢٠-١٠-٢٠٢٤یانکرد ژمارەیان 41 هەزار کەسە و بەپێی بڕیاری کۆمسیۆن، بڕی 150 هەزار دینار دەدرێت بەوانەی فەرمانبەرن و بەشداریی پرۆسەی دەنگدانیان کردووە وەک کارمەندی کۆمسیۆن،
هەروەها دەرچووانی دانەمەزراو و خوێندکارانیش بڕی 250 هەزار دیناریان پێدەدرێت.
#هەلبژاردن
#روون_میدیا
ژمارەی خوێندراو : 6 جار