ڕەجەب ئەردۆغان،
سەرۆککۆماری تورکیا لە وتارێکدا بو کە لە میانی بۆنەیەکدا لە ئەستەنبوڵ پێشكەشی
كرد سەبارەت بە قەبارەی هەناردەکردنڕایگەیاند، هەناردەی ئەو وڵاتە لە ماوەی ساڵی
2024دا گەشتە بەرزترین ئاستی لە مێژووی کۆماردا، کە بڕی 262 ملیار دۆلارە.
ئەردۆغان ڕوونیشی
کردەوە کە ئابووری تورکیا لە چارەکی سێیەمی ساڵی 2024دا بەڕێژەی 2.1% گەشەی کردووە
و گەشەی بەردەوام و بێ پچڕان
هه ڕوه ها
ئاماژه ی به وه دا که ئابووری تورکیا له ماوه ی 9 مانگی یه که می ساڵی 2024 گه یشته
ڕێژه ی گه شه ی 3.2%. ، قەبارەی ئابووری لە یەک تریلیۆن و ١٣٠ ملیار دۆلارەوە (لە ساڵی
٢٠٢٣) بۆ یەک تریلیۆن و ٢٦٠ ملیار دۆلار بە شێوەیەکی ساڵانە لە چارەکی سێیەمی ساڵی
٢٠٢٤دا زیادیکردووە.
ئەردۆغان پێشبینی
دەکرد داهاتی سەرتاسەری تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٤دا ١٥ هەزار دۆلار تێپەڕێنێت، هەروەها
لە ماوەی ئەمساڵدا ١٧ هەزار دۆلار.
لە درێژەی قسەکانیدا
وتی: ئامانجمان ئەوەیە لە ماوەی ساڵی 2025دا بگەینە ڕێژەی گەشەکردن بە 4%، کە لەلایەن
هەناردەکردنی پاک و وەبەرهێنانی سەرمایەی جێگیرەوە پشتگیری دەکرێت.
سەرۆک کۆماری
تورکیا ڕوونیکردەوە، داتاکانی دامەزراندن لە ساڵی ڕابردوودا ملیۆنێک و 31 هەزار کەس
زیادی کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد،
کۆی ژمارەی کرێکاران تا مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ گەیشتووەتە ٣٢ ملیۆن و ٩٧٠
هەزار کەس، کە بەرزترین ئاستی لە مێژووی وڵاتەکەدا تۆمارکردووە.
ژمارەی خوێندراو : 52 جار