ده‌سته‌ی داكۆكی له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازیی بۆ چارەسەری مووچە هانا بۆ پەرلەمانتارە عەرەبەكان دەبەن
ده‌سته‌ی داكۆكی له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازیی گەشتونەتە ئەو بروایەی كە كه هیچ په‌رله‌مانتارێكی كورد "ناتوانرێت بوێرانه به‌رگری له موچه‌ی دزراوی مامۆستایان و فەرمانبەران بكات بۆیە داوا له په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه‌كانی حقوق، سادقون، بابلیۆن، ده‌وڵه‌تی یاسا، ڕه‌وتی حیكمه و سه‌ربه‌خۆكان و د. یوسف كیلابی و مسته‌فا سه‌نه‌د ده‌كەین فشار بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی ته‌وتینی موچه پاڵپشت به بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق.
ده‌سته‌ی داكۆكی له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازیی ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم كه‌وتوه‌ته هه‌ڵه‌ی ڕون و چه‌واشه‌كاری ڕای گشتی، چیدیكە ده‌سه‌ڵاتداران و بانكه‌كانی هه‌رێم جیگه‌ی متمانه نین و نابن، تاكه چاره‌سه‌ر ده‌رهێنانی ده‌ستی به‌رپرسانی هه‌رێمه له موچه‌ی خه‌ڵك و ته‌وتینكردنی موچه له‌سه‌ر هه‌ردو بانكی ڕه‌شید و ڕافیده‌ین".
بۆ ئەمەش ده‌سته‌ی داكۆكی له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازیی داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن كه "هه‌ڵه‌كانی ساڵی ڕابردو دوباره نه‌كه‌نه‌وه و لێپرسینه‌وه له به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت ده‌رباره‌ی موچه‌ی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو".
#روون_میدیا
ژمارەی خوێندراو : 7 جار