هەرێم دەیەوێت موچەی مانگی 12 نەدات

2 رۆژ پێش ئێستا

هەرێم ٣٥ ڕۆژ موچەی مانگی ١٠ و ١١ ی بەبارمتە گرت و دەیەوێ موچەی مانگی دوانزە نەدات!
بەبێ هیچ هۆکارێک موچەی مانگی ١٠ یان ١٧ ڕۆژ دواخست و بە ٧ ڕۆژ دابەشیان کرد، موچەی مانگی یانزەشیان ١٨ ڕۆژ دەست بەسەرا گرت و بڕیارە بە ٤ ڕۆژ دابەشی بکەن!
لە ١/١٢/٢٠٢٤ موچەی مانگی ١٠ هات، وەزارەتی دارایی هەرێم ١٧ ڕۆژ دەستی بەسەرداگرت و بە ٧ ڕۆژیش دابەشی کرد!
لەم ١٧ ڕۆژەدا خەریکی کات کوشتن و سەرقاڵکردنی موچەخۆران بوون بەناڕاست!
ئەو ڕۆژەی کە موچەی مانگی ١١ هات لە ١٧/١٢/٢٠٢٤ ئەوکات دەستی بەدابەشکردنی موچەی مانگی ١٠ کرد بەڵام بە ٧ ڕۆژ دابەشیان کرد!
موچەی مانگی ١١ لە ١٧/١٢/٢٠٢٤ کە گەشتە هەرێم ١٨ ڕۆژ دەستیان بەسەر ئەم موچەشدا گرتووە، بڕیارە لە ٥/١/٢٠٢٤ بە چوار ڕۆژ دابەشی بکەن!
ئەمە جگە لەبەبارمتە گرتنی موچەو برسیکردنی خەڵک هیچ بەهانەیەکی نیە.
هەرێم دەیەوێت ئەو ٤٤١ ملیارەی دیکەی بۆ بێت بیخاتە بری پڕکرنەوەی موچەی مانگی ١٠ و ١١ و بڵێ بەغدا موچەی مانگی ١٢ی نەناردوە!
هەرێم وا دەستی بەسەر داهاتی نەوت و ناوخۆدا گرتووە وەزارەتی دارایی دەڵێ بەناچاری لەداهاتی ناوخۆ تەواوکاری موچەی مانگی ١٠ یان داوە! وەک ئەوەی داهاتی ناوخۆ ماڵی باوکیان بێ!

ژمارەی خوێندراو : 9 جار

هەواڵی زیاتر