بـا و بارانی بەهێز عێراق و بەشێکی هەرێم دەگرێتەوە
دەستەی کەشناسی عێراق بڵاویکردۆتەوە:شەپۆلێکی باو بارانی بەهێز روو لەناوچەکانی ناوەراست و باشوری عێراق دەکات،شەپۆلەکە لە سبەی یەک شەممە دەست پێدەکات و تارۆژی سێ شەممە بەردەوام دەبێت.
بەهۆی بەهێزی شەپۆلەکەوە داوا کراوە رێو شوێنی پێویست بگیرێتەبەر تاوەکو هاوڵاتیانی عێراق توشی زیانی گیانی و ماددی نەبن.
ئەم شەپۆلە کاریگەری دەبێت لەسەر چەند ناوچەیەکی هەرێم و کاریگەری نابێت لەسەر تەواوی کوردستان.
#روون_میدیا
ژمارەی خوێندراو : 7 جار