زایۆنیەکان دەیانەوێت گەورەترین ئاژانسی یارمەتیدان لە غەززە پەک بخەن

پێش 3 هەفتە

🔴قەوارەی زایۆنی دووبریاری دەرکردوە بۆ ڕێگریکردن لە بەردەوامیدان بە کارەکانی ئاژانسی UNRWA کە ئاژانسەکە گەورەترین دابینکەری خزمەتگوزاریە تەندروستیەکانە لە غەززە.
🔻پێشتریش قەوارەی زایۆنی ڕێگری لە ئاژانسەکە کردوە هاوکاریە مرۆییەکان بگەیەنرێتە غەززە و چەندین کارمەندی ئاژانسەکەشی کوشتوە.
🔻ئاژانسەکە رایگەیاندوە کە قەوارەی زایۆنی یاسانێودەوڵەتیەکان پێشێلدەکات و ناهێڵێت ئاژانسەکە کارەکانی بکات و بریارەکەی زایۆنیەکانیش کارمەندانی ئاژانسەکە بێبەشدەکات لە چونە ناو فەڵەستین و غەززەوە ئەمەش وادەکات کارەکانیان قورس بێت.
هەرچەندە ئاگربەستی قەوارەکە و حەماس نزیکبۆتەوە بەڵام قەوارەکە بەردەوامە لە کۆمەڵکوژیەکانی و ڕێگریکردنی گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان بە هاوڵاتیانی مەدەنی.
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 20 جار

هەواڵی زیاتر