لە ڕاپۆرتێکی نوێدا ڕێکخراوی
نێودەوڵەتی کار و یونیسێف ئەوەئاشکراكرا کە
نزیکەی ١٣٨ ملیۆن منداڵ لە ساڵی ٢٠٢٤دا لە بازارەكاندا خراونەتە بەر كاركردن، ئەمەش
ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە جیهان نەیتوانیوە ئامانجی نەهێشتنی کاركردن بە منداڵان
تا ساڵی ٢٠٢٥ بەدەستبهێنێت.
ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە نزیکەی 54 ملیۆن منداڵ سەرقاڵی کاری
مەترسیدار بوون کە ئەگەری هەیە مەترسی لەسەر تەندروستی، سەلامەتی یان گەشەکردنیان
دروستبكات
بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار ئاماژەبەوە دەكات كە،
"دەرئەنجامەکانی ڕاپۆرتەکەمان ئەوە نیشان دەدات کە سەركەوتن بەسەر رێگری لە
كاركردنی مندالاندا مومکینەبۆیە بۆ هەمولایەك جەخت لەوە دەكەینەوە كە شوینی گونجاو بۆ منداڵان "قوتابخانەکانە نەک
بازاڕی کار".
بۆیە تاكە چارەسەر ئەوەیە كە دایک و باوک خۆیان پشتگیربن و دەسەڵاتیان
پێبدرێت بۆ بەدەستهێنانی کارێکی شایستە بۆ ئەوەی بتوانن تێچووی منداڵەكانیان لە
قوتابخانە دابین بکەن، نەک منداڵەكان لە
بازاڕەکاندا کاربکەن بۆ یارمەتیدان و پشتگیریکردنی خێزانەکانیان.
زانیارییەكان ئاماژە بەوە دەكەن کە کەرتی کشتوکاڵ گەورەترین مەودای
کاری منداڵانە، کە ٦١%ی منداڵان لەوێ کاردەکەن. دواتر کەرتی خزمەتگوزاری دێت کە بە
ڕێژەی 27% وەک کاری ناوماڵ و فرۆشتنی کاڵا لە بازاڕەکاندا. پاشان کەرتی پیشەسازی بە
کانگا و بەرهەمهێنانەوە دیت كە لە سەدا سیزدەیە
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هەرێمی ئاسیا و زەریای هێمن گەورەترین
کەمبوونەوەی ڕێژەی کاری منداڵانی لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە بەدەستهێناوە، کە ڕێژەی کاری
منداڵان لە ٦% بۆ ٣% دابەزیوە،
هەروەها ژمارەی منداڵانی کارلە ٤٩ ملیۆنەوە بۆ ٢٨
ملیۆن دابەزیوە.
لە ئەمریکای لاتین ، ڕێژەی کاری منداڵان لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا
وەک خۆی ماوەتەوە و کۆی ژمارەی منداڵانی كاركەر لە 8 بۆ 7 ملیۆنە
هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەفریقای قورسترین بارگرانی بۆ كاری مندالانی لەخۆ گرتوە،
کە نزیکەی دوو لەسەر سێی کۆی ژمارەی ئەو منداڵانە پێکدەهێنێت کە سەرقاڵی کاری منداڵانن،
کە ژمارەیان ٨٧ ملیۆن منداڵە كە كار دەكەن.
کاترین ڕوسیل بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یونیسێف دەڵێت: جیهان پێشکەوتنی
بەرچاوی بەدەستهێناوە لە کەمکردنەوەی ژمارەی ئەو منداڵانەی کە بەزۆر کاری منداڵان
دەکەن. "بەڵام زۆرێک لە منداڵان بەردەوامن لە زەحمەتکێشان لە کان و کارگە و کێڵگەکاندا،
زۆرجار کاری مەترسیدار ئەنجام دەدەن تەنها بۆ ئەوەی بژین."
ژمارەی خوێندراو : 42 جار