كارەكانمان بۆ جێبەجێكردنی دانوستانی غە* چڕكردووەتەوە

10 کاتژمێر پێش ئێستا

پاش ئەوەی حەماس وەڵامی پێشنیازی ڕێككەوتن و ئاگربەستی دایەوە، میدیای میسری دەڵێت: قاهیرە کارەکان چڕ كردووەتەوە بۆ ئەوەی لایەنەكان بگەنە داڕشتنی كۆتایی لەبارەی ڕێككەوتنەكەوە.
وەڵامەكەی حەماس بۆ نێوەندگیرەكان دەرفەتی لەبەردەم دانوستانی ناڕأستەوخۆدا كردووەتەوە و میسڕیش دەستی بە پەیوەندیی چڕ كردووەتەوە لەگەڵ لایەنە جیاوازەكان بۆ ئەوەی بگەنە داڕشتنێك كە هەمووان پێی ڕأزی بن.
ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی بڵاوی كردووەتەوە
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی ڕایگەیاندووە، پشتیوانیی بڕیاری حەماس دەكات بۆ چوونە ناو دانوستانی شێوازی جێبەجێكردنی پێشنیازی ئاگربەست و ڕێككەوتنەوە و چەند تێبینییەكی وردیان داوەتە سەركردایەتیی حەماس. داواشی كردووە گرەنتی بدرێـت بەوەی ئاگربەستی كاتی ببێتە ئاگربەستی هەمیشەیی.

ژمارەی خوێندراو : 6 جار

هەواڵی زیاتر