كۆمپانیا نەوتیەكانی هەرێم وحكومەتی هەرێم، حكومەتی بەغدا ئەمڕۆ ڕێككەوتنێكیان واژۆكرد بۆ دەسپێكردنەوەی هەرناردەی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە و سبەی دەقی ڕێککەوتنەکە دەبرێتە بەردەم سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.
بەگوێرەی زانیارییەكان ئەمڕۆ هەریەكە لە شاندنەكانی حكومەتی هەرێم، حكومەتی عێراق و كۆمپانیا نەوتیەكانی هەرێم كۆبونەتەوە بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی هەماردەكردنەوەی نەوتی هەرێم.
لەمیانەی كۆبونەوەكەدا ڕێککەوتنی سێقۆڵی لەنێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی کوردستان، وەزارەتی نەوتی عێراق بە نوێنەرایەتی كۆمپانیای نەوتی باكور و کۆمپانیاکانی نەوت، لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان واژۆ کرا.
بەگوێرەی زانیارییەكان، سبەی سێشەممە كۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەنجامدەدرێت و دەقی ڕێککەوتنەکە دەبرێتە بەردەم سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران. كە بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە، هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
ژمارەی خوێندراو : 214 جار