ئاگاداری ئەم پیلانەی پارتی و یەكێتی بە

8 کاتژمێر پێش ئێستا

#روون_میدیا
لەگەڵ نزیكبوونەوەی هەڵبژاردن، پارتی و یەكێتی لەڕێی چەند كەسایەتیی و تەنانەت چەند مەلایەكیش، لە هەوڵی بڵاوكردنەوەی بێهیوایین لەناو خەڵكدا گوایە هەڵبژاردن بكرێ و نەكرێ، هەر پارتی و یەكێتی زۆرینەن .
ئامانجی ئەم پیلانە، ساردكردنەوەی خەڵكی ناڕازییە لە دەنگدان، چونكە پارتی و یەكێتی لەڕێی بندیوار و چەكدارەوە، دەنگی چەند كورسییەكیان مسۆگەرە .
لە ئەگەری بەشداریكردنی بەرفراوانی خەڵكی ناڕازیی و توڕە لەم دەسەڵاتە، ڕێژەی دەنگی ئۆپۆزسیۆن بەتایبەتیش "كۆمەڵی دادگەریی و یەكگرتووی ئیسلامیی" بەرز و دەنگی ئەو دوو هێزە دەسەڵاتدارە نزمدەبێتەوە كە دواجار كاریگەریی گەورەی لەسەر ژمارەی كورسییەكانیان دەبێت .
ئێستا لە سۆشیال میدیا، ژمارەیەك كەسایەتیی كە خۆیان پێشتر بەرپرس و پەرلەمانتار بوون، بانگەشە بۆ بایكۆتی پرۆسەی هەڵبژاردن دەكەن .
تەنانەت هەندێك مەلای "تەكفیری و مەدخەلیی"ـش بەشێكن لەو پیلانەی پارتی و یەكێتی و، لە دژی ئیسلامییەكان و بۆ لێدان لە پێگەی كۆمەڵ و یەكگرتوو، بەشداریكردن لە هەڵبژاردن بە حەرام وەسفدەكەن .
میللەتی هۆشیار، ناكەوێتە ژێر كاریگەریی ئەو پیلانە، بایكۆت بكەیت یان بە بیانوی حەرامبوونی هەڵبژاردن دەنگ نەدەیت، ئەوا تۆ خزمەتت بە پارتی و یەكێتی كردووە و، بویتە بەشێك لە پیلانی ئەو دوو حزبە بۆ درێژەدان بە مانەوەیان .
لە ئەگەری شكستهێنانی ئۆپۆزسیۆن، پارتی و یەكێتی لە بەغداوە سەنگەر لەدژی مافەكانت دەگرن و، ئەوكات داوای ماف و تەنانەت موچەكەی خۆشت بكەیت، دەزگا ئەمنیی و چەكدارەكانیان بە شەق و دار و فەلاقە تێت بەردەبن .
بەشداربە و دەنگ بدە، لیستە ئیسلامییەكان بۆ تۆ باشترین بژاردەی پوچەڵكردنەوەی ئەو پیلانەی دەسەڵاتە .
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 7 جار

هەواڵی زیاتر