ڕیاڵ مەدرید پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی جامی سووپەری ئەوروپا بەڵام ناشبێت بەئاسانی سەیری فڕانکفۆرت بکرێت.

لە لایەن ساجد كەمال10/08/2022

یانەی فرانکفۆرتی ئەڵمانی لەوەرزی ڕابردوودا ئاستێکی بەرزی لەیۆرۆپالیگدا پێشکەشکرد، زۆرێک لەیانە بەهێزەکانی تێپەڕاند بەرشەلۆنە یەکێکە لەو یانانەی فرانکفۆرت توانی سەرکەوتووبێت بەسەریدا.
هەرچەنده یاری دەستپێکی زۆر بەقوورسی دۆڕاندبەڵام ئامادەکارییەکانی یانە ئەڵمانیەکە بۆ وەرزی نوێ گەرم و گووڕی پێوە دیاره و دۆڕاندنەکەی سەرەتای وەرزی نابێت بکرێت بەپێوەرێک کەتواناکانی یانەکەی بەکەم پێ سەیر بکرێت.
هەرچی ڕیاڵ مەدریدیشە کاتێک ناوی ئەم یانەیە دەهێنێت یەکەسەر وێنەی ئەوەمان دێتە خەیاڵ کە ئەم یانەیە بەتایبەت داتاشراوە بۆ بردنەوەی نازناو بەتایبەت نازناوە ئەورووپیەکان، هەر چەند ڕیاڵ یەکێکە لەو یانانەی لەخولی ناخۆی خۆیدا زلهێزە، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا لەخولە ئەوروپیەکان هەمیشە ئاستێکی بەرزتر و جیاوازتر پێشکەش دەکات.
بەتایبەتی ڕیاڵ مەدریدی ئێستا کە ساڵانێکە بەشێکی زۆری پێکهاتەی سەرەکی پێکەوە یاری دەکەن و ئەستێرەی گەورە و دانسقەن، بێگومان تای تەرازووی ڕیاڵ مەدرید قوورسترە بۆ بردنەوەی جامەکە، چونکە جیا لەم هۆکارانەش هەمیشە ئەو یانانە چانسی بردنەوەی سووپەریان زیاترە کە براوەی چامپیۆنسلیگن بەبەراورد بەو یانانەی کە براوەی یۆرۆن.

وتاری زیاتر