۳۱ی ئابتان بەچەند فرۆشت ؟

لە لایەن غالب موحەممەد عەلی01/09/2022

بافڵ و قوباد تاڵەبانی ، نەک نەیانتوانی باسی خیانەتەکەی ۳۱ ی ئاب بکەن، بەڵکو ئەمجارە ڕێگریان لەمیدیاکانی حزبەکەشیان کرد کەباسی ئەو بابەتە بکەن وەک خیانەتێک و پەڵەیەکی ڕەشی مێژووی بنەماڵەی بارزانی و پارتی، ئەمەبوو سوێندیان دەخوارد کە یەکێتی نابێتە پاشکۆێ کەس و هیچ حزبێکیتر، کاتێ دەتانووت پارتی نایبینێ ببێتە حاکم و حزبی تاکڕەوی کوردستان، لەکاتێکدا ئەندام پارلەمان و کادیرەکانی پارتی خۆیان زیاتر باسی ۳۱ ی ئابیان دەکرد وەک شانازی یەکی حزبە خائینەکەیان...
ئەبێ ئەمجارە دەڵاڵانی حزب پەردە پۆشکردنی ئەم بابەتەیان دوای شەهید بوونی سەدان مرۆڤی بێتاوان ، چۆن ڕێککەوتبن و بەچەند فرۆشتبێتیانە پارتی بە پارەی نەوتی بەتاڵانبراوی خەڵکی کوردستان....
غالب محمد علی

وتاری زیاتر