23ساڵ خزمەتی مامۆستایم هەیە 23 سم زەوییان پێ نەداوم

لە لایەن عادل حەسەن 14/09/2022


کوڕی وەزیری پێشمەرگە بەبێ هیچ خزمەتێک 4690م زەوی لە باشترین شوێنی سلێمانی وەردەگرێ بەناوی کافتریاوە ، ئێستا داوا دەکات ڕێگەی بدەن بیکات بە شوققە .
کاتێک ئەم ناعەدالەتیانە دەبینیت ، هێزی خزمەت و وانە ووتنەوە و کارت نامێنێ .
لە بنەڕەتدا پێدانی زەوی بە کومپانیاکان بۆ دروست کردنی شوققە دزینی بەشە زەوی مامۆستایان و مووچەخۆرانە ، تا کومپانیاکانی حیزب فێری بازرگانی دروستکردنی شوققە و یەکەی نیشتەجێبوون نەبووبوون زەوی بەپێی ساڵانی خزمەت دابەشدەکرا ، کاتێک ئەوان دەستیان کرد بەو بازرگانییە دابەشکردنی زەوی ڕاگیرا .
هەموو ئەو کومپانیا و کەسایەتیانەی زەوییان وەرگرتووە بۆ دروست کردنی شوققە و یەکەی نیشتەجێبوون ، بەشدارن لەو ستەمەی لە ئێمەی مامۆستایان و مووچەخۆران دەکرێ و دوای 30ساڵ خزمەت 30مەتر زەویمان پێ ڕەوا نابینرێ .
هەر ئەو زەوییەی دراوە بە کوڕی وەزیری پێشمەرگە بەشی 46 مامۆستا و فەرمانبەرە ئەگەر هەر یەکێکیان 100مەتری پێ بدرێ .

وتاری زیاتر

ئێستا

سەرۆکی ئێران: پەیوەندیکردن لەگەڵ رابەری باڵا لە ئێستادا "زۆر سەختە"

زۆرتر

8/5/2026 8:40:00 PM

نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و جەخت لەسەر کارکردنی هاوبەش دەکەنەوە

زۆرتر

8/5/2026 8:22:00 PM

پارتی: پارێزگاری کەرکووک بە "سەفەقەیەکی گوماناوی" پۆستەکەی وەرگرتووە

زۆرتر

8/5/2026 7:59:00 PM

زۆرترین خوێنراو