هەنگاوەکانی پرۆسەی وەرگرتنی دەرچوانی پۆلی 12 ئامادەیی دەستی پێکردوە، هەنگاوی یەکەمی پرۆسەکە دابەشکردنی کۆدی قوتابی و وشەی تێپەڕە،
لە چەند رۆژی داهاتووش پەیجی ڕێگای زانکۆلاین کارا دەکرێت، لێرەوە بەچەند خالێک ئاماژە بەچەند کەموکوڕییەک دەکەین کە هیوادارین لەمڕۆوە تاکو سیستەمەکە کارا دەکرێت چارەسەربکرێن:
1. بۆ ئەوەی فێرخوازان بەرچاو ڕوون بن لە نێوان هەڵبژارنی فۆرمی داخوازینامەی زانکۆ و پەیمانگەکان و تێکڕای چاک کردن (تحسین معدل)، پێویستە کۆنمرەی فێرخوازانی دەرچوی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی بە شێوەیەکی روون بڵاو بکرێتەوە.
لەگەڵ ڕاگەیاندنی ڕێژەی لەسەدای نمرەکان بۆ دابەشکردنی بەسەر ٤ بازنەدا، لە نمرەی ( ٦٠) بەسەرەوە تاکوو نمرەی( ١٠٠)، لە سنووری هەر پارێزگایەکدا بەجیا.
2.بڵاوکردنەوەی پلانی وەرگرتنی یەک بە یەکی بەشەکانی کۆلێژ و پەیمانگاکان لە هەر زانکۆیەک دا
بۆ هەر 4 سیستەمەکانی وەرگرتن.
3.نەهێشتن یاخود کەمکردنەوەی پلانی وەرگرتنی کورسیەکانی خوێندنی پارالێل.
4. کەمکردنەوە و دیاریکردنی نرخی خوێندنی پارالێل و ئێواران پێش وەختە.
5. بڵاوکردنەوەی کەمترین کۆنمرەی وەرگیراوانی ٣ ساڵی رابردووی زانکۆ و پەیمانگەکان .
6. لە زانکۆ پۆلە تەکنیکیەکان، لەکاتی پێشکەشکردن دا پەیمانگا و کۆلێژەکان بەشێوەک جیابکرێتەوە کە هیچ ناڕوونیەک هەڵنەگرێت.
7.لادانی رۆتینیاتی پێشکەش کردنی زانیاریەکانی تەسکەرە و کارتی زانیاری و کارتی نیشتمانی، هتد.
8.درێژکردنەوەی ماوەی پێشکەش کردن لەو کۆلیژانەی کە بە سیستەمی راستەوخۆیی فێرخوازان وەردەگرن.
9.بڵاوکردنەوەی چەند ژمارەیەکی تەلەفۆن ی تاییبەتی سەنتەرەکانی راوێژکاری.