سوتاندنی سەرپۆش بۆ؟!

لە لایەن یه‌حیا نه‌وزه‌ر20/09/2022

داواکاریی گشتیی ڕێکخراو و پارتە سیاسییەکان!
یەحیا نەوزەر
ڕوون میدیا
سووتاندنی سەرپۆشی موسڵمانان، سووکایەتییە بە گەلی کوردی موسڵمان. ناکرێت هەر کەسێک لەلایەک بە هەڵسوکەوتێک تووڕە بوو، پەلاماری پیرۆزییەکانی موسڵمانان بدات. سبەی کەسێک نیگەران ببێت لە قسەی مەلایەک، ڕێگەی پێ دەدرێت قورئان بسووتێنێت؟! کەسێک لە وتاری مامۆستایەک تووڕە بوو، مزگەوتێک دەسووتێنێت؟!
تۆ لە هەڵسوکەوتی پۆلیسی وڵاتی ئێران تووڕەیت و ناوێریت ناوی ئێران ببەیت، بە چ حەقێک سەرپۆشی موسڵمانان دەسووتێنیت؟! پێویستە ئەوانەی ئەو حەماقەتەیان کردووە، ڕیسوا بکرێن و داواکاریی گشتیش لەپێناو پاراستنی یاسا و ئارامی و ئاسایشی کۆمەڵگە، دەستگیریان بکات، بە تۆمەتی سووکایەتی بە پیرۆزی گەلی کوردی موسڵمان، دادگایییان بکات.
پێویستە هەموو ڕێکخراو و پارتە سیاسییەکان بە جددی بێنە سەر خەت، بەتایبەت ئافرەتی کوردی موسڵمان بێتە سەر شەقام و ناو دادگاکان، ئەو پۆخڵەواتە سزا بدەن، بۆ ئەوەی هەر کەسێکی تر لە هەر شتێک نیگەران بوو، پەلاماری پیرۆزییەکی موسڵمانان نەدات.

وتاری زیاتر