ئه‌گه‌ر چوارجار له‌بری دو جار باوه‌ش به‌خێزانه‌كه‌تدا بكه‌یت، له‌دادگا سكاڵات له‌سه‌ر تۆمارده‌كرێت

لە لایەن د. ئەحمەد کەرکوکی23/09/2022

بەیانییەک لەخەو هەڵدەستی پارچە کاغەزێک خراوەتە نێو سندووقی بەردەرگای ماڵەکەت، سەیری دەکەیت ! وەسڵی حکومییە و لەسەری نوسراوە بۆ بەڕێز فڵانی کوڕی فیسار: لەسەر سکاڵای فیساری کچی فڵان کە هاوکات خێزانی داواکراوە بانگێشتکراون بۆ بەردەم دادگە گوایە جەنابت دوێنێ شەو چوار باوەشت لەخێزانەکەتداوە لەکاتێکدا ئەو پێی خۆشبوە دودانە بێت نەوەک چوار!
ئەم برادەرانە ژوری نوستن بە تیکتۆک تێگەیشتون هەرچی ڕویدا پێویستە لق و مەڵبەند و دار و بەرد لێی ئاگاداربن!
ئەوکەسانەی خاوەندارێتی ئەم جۆرە پرۆژە یاسایانە دەکەن یان نەشارەزان یاخود کەسانێکی ناخ پیس داڕێژەری بەرنامەن بۆیان، ناکرێت وابزانین ئەوروپا بەم جۆرە یاسایانە پێشکەوتوە، هەرچی ئەوروپی هەیە بەدەستی ئەم جۆرە یاسایەوە دەناڵێنن، لەوێ نە باوک رۆڵی خۆی دەبینێت نە دایک و نە منداڵ هەمویان دوشمنێکی شاراوەی یەکترن لەبۆسەدان بۆ یەک کاردانەوە هەرئەوەندەی ئاسانە تەلەفۆنەکەی نا بەگوێیەوە ئیدی خێزانێک پەرشوبڵاو دەبێتەوە.
خێزان لەدین و دیدی ئێمەدا پیرۆزە، هیچ یاسایەکی زەمینی توانای بێ بەهاکردنی نییە، بە هەموشێوەیەک پشتگیری لەهەر هەنگاوێک دەکەین بەرەو دەستەبەرکردنی مافی تاک لە خێزاندا بچێت بەپێچەوانەشەوە دژایەتی بچوکترین هەنگاو دەکەین سەربکێشێ بۆ جوداکردنەوەی تاکەکانی خێزان لەیەکتر.

وتاری زیاتر