ناوەندەكانی فێركردن و لەبەركردنی قورئانی پیرۆز تاكە ئومێدی كۆمەڵگای ئێمەن

لە لایەن ڕوخۆش محەمەد27/09/2022

ناوەندەكانی فێركردن و لەبەركردنی قورئانی پیرۆز تاكە ئومێدی كۆمەڵگای ئێمەن، ئەوان كۆڵەكەی پاراستنی خێزانن، هۆكاری دڵخۆشی و بەختەوەری وپێكەوە ژیانی خێزانن .
ئەوانن كە ڕۆژانە سەدان و هەزاران گەنجی داوێن پاك و ڕەوشت بەرزو خاوەن ڕوئیە و خاوەن ئامانج پەروەردە دەكەن و، پێشكەشی كۆمەڵگای دەكەن .
لەم كۆمەڵگا وێرانە بەناو دیموكراسییەی كە باسی دەكەن، تەنانەت خوێنی مرۆڤیش هیچ نرخێكی نەماوە . ئەوە باسی ماف و خزمەتگوزراری هەر واز لێبێنە !
ڕۆژانە لە ژێر ناوی جیاواز و پاساوی جیاوازدا خەریكی تێكدانی شیرازەی خێزان و دزینی ڕەوشتی بەرزی مناڵ و گەنجانن، خەریكی ڕشتنی ژەهری جۆراوجۆرن بۆ بیروباوەڕمان .
لە ناو ئەم كاولستانە تەنها شوێنێك كە دڵمان پیێ خۆشەو جێگەی ئومێدە كە بتوانین بە بێ ترس و دڵە راوكێ مناڵەكانمانی بۆ بنێرین، ئەو ناوەندانەن .
ئەوانەی كە خەریكی ئەم پلانەن خۆیان لە ناخەوە ڕوخاون دەرونیان نەخۆشە، چونكە لەم نیعمەتە بێبەشن تێناگەن لە بەختەوەری ئەو ڕێگایە .
با خاوەنی ئەم مێشكە بچوكانە بڕۆن ئامارێك لە دادگاكان وەرگرن بزانن كە ڕۆژانە ئەو تاوانە قێزەونانەی لەم هەرێمەدا ئەنجام دەدرێت، پەروەردەی ناوەندەكانی قورئانن یان ئەهلی باڕو یانە شەوانەكان !؟

وتاری زیاتر

ئێستا

سەرۆکی ئێران: پەیوەندیکردن لەگەڵ رابەری باڵا لە ئێستادا "زۆر سەختە"

زۆرتر

8/5/2026 8:40:00 PM

نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و جەخت لەسەر کارکردنی هاوبەش دەکەنەوە

زۆرتر

8/5/2026 8:22:00 PM

پارتی: پارێزگاری کەرکووک بە "سەفەقەیەکی گوماناوی" پۆستەکەی وەرگرتووە

زۆرتر

8/5/2026 7:59:00 PM

زۆرترین خوێنراو