‎مەولود فرسەتە

لە لایەن حسن شەمێرانی05/10/2022


‎پاش ئەوەی هەموو ئیمانداران بڕوایان بە پێغەمبەریەتی محمد(صەڵات و سەلام و بەرەکاتی خوای لەسەر ) هێناو وە زانیمان پلە و پایەی چەندە بەرز و قەدر گرانە و خوای متعال بە چەن ئایەتێ قورئان وەسفی کردووە وەک ئایەتی {إِنَّا أَرْسَلْنَاكَ شَاهِدًا وَمُبَشِّرًا وَنَذِيرًا} ۸-الفتح و {وَدَاعِيًا إِلَى اللَّهِ بِإِذْنِهِ وَسِرَاجًا مُّنِيرًا} ٤٦-الاحزاب و {وَإِنَّكَ لَعَلَىٰ خُلُقٍ عَظِيمٍۢ} ٤-القلم و {إِنَّ شَانِئَكَ هُوَ الْأَبْتَرُ} ۳-الکوثر، سوپاس بۆ خوا ئەمە قەناعەتمانە و زۆر خۆشمان ئەوێ و سەرمەشقانە و صەڵاواتی لەسەر ئەدەین ، بەڵام ئەوەی فرسەتمانە لەم کۆڕی زیکر و یاد و کۆبوونەوەمان لە مزگەوت و ماڵەکانا ئەوەیە کە مامۆستایانی بەڕێز باسی کەم و کورتیەکانى ئەم کۆمەڵگایەمان بۆ بکەن کە ئەڵێین پێغەمبەرمان (درودی خوای لەسەر بێ) خۆش دەوێ بەڵام بە گوێى ئامۆژگاریەکانی ناکەین لە ژیانی ڕۆژانەماندا ، جا ئەگەر بە تەمای هاوڕێیەتی پێغەمبەر بین ﷺ ئەبێت لە عەقیدەمانا ، لە عیباداتمانا ، لە ئەخلاقمانا لەگەڵ ماڵ و مناڵمانا ، لەگەڵ دراوسێ ، لە کاسپیمانا بزانین داوای چی کردووە و بە گوێ ی بکەین ، جا مامۆستا بەڕێزەکان فرسەتە ئەو بابەتانە باس بکەن بە هیوای ئەوەی سلوک و کردەوەی ڕۆژانەمان بگۆڕێ کە هەندێ ئەڵێن کابرا لە مزگەوتا لە ڕیزی یەکەم دایە و بەڵام لە بازاڕدا دەستی خەڵک ئەبڕێ ، زۆر حەیفە بە کردەوە وەک پێغەمبەر نەبین ( صەڵات و سەلامی خوای لەسەر)

وتاری زیاتر