یادکردنەوەی مەولود وەک بۆنەیەکی ئاینی وقۆستنەوەی وەک هەلێک بۆ زیندوکردنەوە و بەر زڕاگرتنی سوننەتەکانی پێغەمبەری پێشەوامانﷺ وتیشک خستنە سەر ژیانی پڕ لە فەڕی ئەو زاتە مەزنە و خزمەتە بێ وێنەکانی بە رامبەر بە مرۆڤایەتی و تێڕامانی وەک وێستگەیەک بۆ بەخۆداچوونەوە ونوێکردنەوەی پەیامی شوێنکەوتن و وەفاداری بۆ ڕێبازە پڕ شکۆ و میهرەبانییەکەی وهەڵوێستە لەسەرکردنی وەک وێستگەیەک بۆ بەرپەرچدانەوە و ڕەواندنەوەی ئەو گومانانەی لەسەری دروست دەکرێت کارێکی شەرعی و ڕێگە پێدراوە .
بەڵام سەیرکردنی ئەو یادە بەچاوی پەرستش یان ناوزەندکردنی بەجەژن و کورت هەڵهێنانی یادەکە لەسازدانی خوان و بانگهێشێتکردنی خەڵکانێکی دەوڵەمەند ودەست ڕۆیشتو و وەک ئامڕازێک بۆ خۆ دەرخستن وناوبانگ پەیدا کردن وخوێندنەوەی چەند پەخشان وهۆنراوە وپیاهەڵدانێک بێ تێگەیشتن لەواتاو مەبەستەکانیان کارێکی ناشەرعی ونابەجێیە وپێچەوانەی سوننەتەکانی سەروەرمانە.