ھەڵوێستی ھەموویان شەرەفمەندانەیە و جێگەی دەستخۆشییە

لە لایەن د. ئیسماعیل نامق06/11/2022

د. ئیسماعیل نامیق
ھەموو ئەو پەرلەمانتارە بەڕێزانەی دژایەتیی درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمانیان کرد، بەدەنگنەدان، بایکۆتکردن، دەستلەکارکێشانەوە، بایکۆتکردنی دانیشتەکان و رەتکردنەوەی مووچە.... ھەڵوێستی ھەموویان شەرەفمەندانەیە و جێگەی دەستخۆشییە.
گرنگ لای من قەزیەکەیە، کەبریتیە لەشەڕکردن لەپێناو ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا، با ئامرازی ئەو شەڕە، لەپەرلەمانتارێکەوە بۆ یەکێکی دیکە جیاواز بێت، دەبێت رێز لەو جیاوازیی و تایبەتمەندییەی پەرلەمانتاران بگیرێت.
نابێت ھەڵوێستی ھیچ کام لەو خوشک برا بەڕێزانە نادیدە بگیرێت. ئەبێت لەوە تێبگەیت ئەگەر خۆت لەجێی ئەوان بویتایە چیت دەکرد؟ ھەڵوێستت چۆن ئەبوو؟
ئاخر ناکرێت تۆیەک ژیانی خۆت و ماڵ و منداڵت دابین کردووە، رەخنە لەھەڵوێستی ئەمان بگریت! یان خۆت ئامادە بیت بەمووچەیەکی بندیوار ویژدان و کەرامەتی خۆت بفرۆشیت! کەچی بتەوێت تانە لەھەڵوێستی باشی ئەمان بدەیت.
تاکە داواکارییم لەم پەرلەمانتارە بەڕێزانە ئەمەیە: تکایە ھەوڵەکانتان یەکبخەن بۆ دژایەتیکردنی ئەم درێژکردنەوەیە، ئاساییە باجیاوازییش ھەبێت لەوردەکاریی ھەڵوێستەکانتاندا.
ھەر بەڕێزیکیش لەرابردوودا ھەڵوێستی لەمان باشتری ھەبووە، یان لەداھاتوودا دەیبێت، لەپێناو جێگیرکردنی پرەنسیپە دیموکراسییەکاندا، دەبێت بەڕێزەوە باس بکرێت و ناوی بەرز و پیرۆز رابگیرێت!

وتاری زیاتر