هاوڕەگەزخوازی تەنیا سەلەفی و ئیسلامی سیاسی دژی نین، بەڵکو پێویستە بە هەمو جۆرێک ڕەتیبکەینەوە
هاوڕەگەزبازی نەریتێکی قێزەونە و لەوڵاتانی ئەوروپایش خوازراو و پەسندکراو نیە.
کەواتە بە تەنیا سەلەفی و ئیسلامی سیاسی دژی نین، بەڵکو پێویستە بە هەمو جۆرێک ڕەتیبکەینەوە، نابێت تاکی کورد بەو نەریتە بێزراوانە هێندەیتر لەخشتتە ببرێن و پەروەردەیان بشێوێنرێت، لەکاتێکدا کورد خۆی هەزاران نەریت و کلتوری پڕ بەها و مرۆیی هەن و لەمێژودا شاراوەن، بۆچی هەوڵی چاندن و بڵاوکردنەوەی ئەو کلتورە بە نرخ و بە بەهایانە لەناو تاکی باشوری کوردستاندا نادرێت و مێژوی شاراوەی کورد هەڵنادەنەوە؟
ئێستا وڵاتانی عێراقی عەرەب و تورکیا و ئێرانیش لەڕێگەی کەسانی پلەداری ناو هەردو بنەماڵەوە هەوڵی سەرقاڵکردن و ئالودەکردنی تاکی کورد لەباشوری کوردستان بەو نەریتە نەویستراوەوە دەدەن، بۆ ئەوەی تاک و کۆمەڵگەیەکی پەرتەوازە و مێگەلئاسا ڕێڕەو بگرێت و هەرگیز نەبینە نەتەوە و کۆمەڵگەیەکی بە ئاگا و سەرو نەفامی.
بۆیە دەبێت بە هەمو هێز ڕەتیبکەینەوە، کوردی ئەم پارچەیە هەزاران قەیران و گرفتی دەستکردی بۆ دروستکراوە، ئەو نەریتە چەوتەیش بەشێکە لەو نەهامەتیانەی دەیانەوێت کوردی توش بکەن.
بۆیە نابێت ڕێگەی بۆ بکەینەوە، لەنێوان هێڵی سەلەفیەت و هاوڕەگەزبازیدا هێڵی سێهەمیش هەیە، گەنجان دەتوانن بە دوای هێڵی سێهەمدا بگەڕێن، کە دروستکردنی کەسێتی هوشیار و کۆمەڵگەی پڕ ئاگا و هوشیارە.
ستارە عارف
نوسەر و چالاکوان