ژەهری سۆشیال میدیا و شەقوەشێنەکانی نیشتمان

لە لایەن عومەر ئەحمەد31/12/2022

شەقوەشاندن ئەو کاتە بووە کەلتوور کە لە مامۆستا و ئەختیار و خەڵکی برسی درا لەم مەملەکەتە،شەقوەشاندن ئەو کاتە بووە نەریت کە ڕێگەتدا هەرجی سوکایەتیە لە سۆشیال میدیا بە خەڵک بکرێت وکەسیش سزا نەدرێت لەسەری...شەقوەشاندن ئەو کاتە بووە فەرهەنگمان کە لەسەرجادە پاسەوانی مەسول لە هەژارەکانیان دا....
ئێستا بەرهەمی ئەو هەموو رق و کینەیەتان بینی کە رۆژانە لە سۆشیال میدیا هێزە کۆمەڵایەتیەکان بەرانبەر بەیەک دەریدەبڕن....کەس خۆی لێ بێبەری نەکات ئەوەی بە وتارێک یان ڤیدۆیەک و فتوایەک رقی بڵاوکردبێتەوە و دژی یەکترقبوڵکردن بووبێت بەرپرسیاریەتی ئەم دۆخەی لە ئەستۆیە...
وائەزانن هەروا ئاساییە قسە فڕێدان و یەکتر داشۆرین و ریسواکردنی یەکتر، بڕۆن بەرهەمی ئەو هەموو ژەهرەی لە فەیسبووک دەیڕژن لە واقیع بیچننەوە...
ئێوە لەشکرێک لە خەڵکی دەمپیس و جنێوفرۆشتان دروستکردووە لە سۆشیال میدیا ئەشتانەوێ هێرشکردن بۆسەر کچێک روونەدات...ههههه
ئەو هەموو بێکارییەتان بڵاوکردۆتەوە و جیاوازی چینایەتی گەیشتۆتە ترۆپک و بەشێک وەک مشک ئەژی و کەمینەیەک وەک سوڵتان..هەرچی خەڵکە رەوانەی حەبخواردن و شروبخواردنتان کردووە و ئەشتانەوێ هیچ روونەدات...
من رۆژانە لەو شەقامە شەقارانەی شاردا دەبینم ماتۆڕسوارە قوربانیەکان چ سوکایەتیەک بە شۆفێر و خەڵک دەکەن ، لەبری ڕێکخستنیان مانۆڕییان بۆ ڕێکدەخەن و ئەتانەوێ هیچ روونەدات...
هیچ فەزایەکی سەلامەت نەماوە ئیتر هەموان ئامادەبن بۆ شەقی شەقوەشێنەکان.
#rwn_media

وتاری زیاتر