موچە مۆتەکەی حکومەت

لە لایەن گوڵاڵە سدیق04/01/2023

حکومەتی هەرێم، بەگوێرەی داتا و ژمارەکانی خۆیان، ڕۆژانە ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت.
نرخی بەرمیلێک نەوت لە جیهاندا ٨٥ دۆلارە، ئەگەر حکومەتی هەرێم بە ٧٥ دۆلاریش بیفرۆشێت و نرخی دۆلاریش بە ١٤٨ هەزار بخەمڵێنین، تەنها داهاتی نەوت لە یەک مانگدا دەکاتە، تریلۆنێک و ٦٦٥ ملیار دینار.
ئەمە لەکاتێک کۆی گشتی موچە بۆ مانگێک ٩١٠ ملیار دینارە.
واتە تەنها بە %٥٤،٦ داهاتی نەوت مانگانە دەتوانرێت کۆی موچە و خانەنشینی بێ دواکەوتن بدرێت. وە مانگانە %٤٥،٤ داهاتی نەوت و خاڵە سنورەکان و ناوخۆ دەمێنێتەوە.
لاوازی هێزەکانی دەرەوەی پارتی هۆکارە حکومەت بێباک و کەمتەرخەم بێت بەرامبەر قوت و موچەی موچەخۆران، چونکە پارتی لایەنی زۆرینەی پێکهێنەری حکومەتە و پرس و فرۆشتنی نەوت بەتەواوەتی لەژێر هەیمەنەی پارتییە.
قەناعەتی تەواوەتیم هەیە، ئەگەر ٩٩ ملیار دۆلارە یەدەکەکەی بانکی ناوەندی عێراق بدرێت بەم حکومەتە، هێشتا نایانەوێت موچەی فەرمانبەرانی پێ ڕێک بکەنەوە!
#ڕوون_میدیا

وتاری زیاتر

ئێستا

سەرۆکی ئێران: پەیوەندیکردن لەگەڵ رابەری باڵا لە ئێستادا "زۆر سەختە"

زۆرتر

8/5/2026 8:40:00 PM

نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و جەخت لەسەر کارکردنی هاوبەش دەکەنەوە

زۆرتر

8/5/2026 8:22:00 PM

پارتی: پارێزگاری کەرکووک بە "سەفەقەیەکی گوماناوی" پۆستەکەی وەرگرتووە

زۆرتر

8/5/2026 7:59:00 PM

زۆرترین خوێنراو