نامەیەکی کراوە
بۆ بەرێز جەنابی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
بۆ بەڕێزجەنابی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
بۆ بەرێز جەنابی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
بۆ بەڕێز جەنابی پارێزگاری هەڵەبجە
بۆبەڕێز جەنابی بەڕێوبەری گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە
وەک دەزانن هەڵەبجە پارێزگایەکە هێشتا ڕێکارە کانی بەپارێزگابونی تەواو نەبوە وەهەمو پارێزگایەک یان شارێک پێویستی بە ژێرخانی ئابوری سەربەخۆی خۆی هەیە بەتایبەت لەشوێنکی وەک هەڵەبجە کە تایبەت مەندی خۆی هەیە لەبواری کشتوکاڵ بەندەیش وەک هەرکەسێکی ئەم بوارە کەشەو نخونیو سەرمایەمان خستوتە بواری کشتوکاڵ
بەپێویستم زانی وەک دڵسۆزیم بۆ هاوڕیانم کە وەک ئێمە سەرمایەیەکی زۆریان سەرفکردوە وەئیمە وەک کێڵگەی کوردستان دوساڵە زەنگی کارەساتی افلاس کردنی پرۆژە کشتوکاڵێە کانمان داوە بەداخەوە کەس نایەت گوێ لە جوتیاران بگرێت بۆ گەشتۆتە ئەم ئاستە ترسناکە کە عەرەب
بەیتەکان دەکڕن وەبەرەوباشور بەڕێی دەکەن بە چارەکی سەرمایەکەیان کەمتر کە ئەمە بۆتەسەرمایەیەکی نیشتمانی،
لەهەڵەبجە زیاتر لە ٤٦۷ بەیتی بلاستیکی هەیە
ئیستا زیاتر لە نیوەیان لەماوەی شەش مانگدا خستویانەتە سەرفرۆشتن وەزێاتر لە 25% فروشراوە
وەهەرلایەنێک دەیەوێت بەداتا بۆی ڕون دەکەینەوە
ئێمە وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و دڵسوزیمان بۆ پاریزگاکە ئەمەمان نوسی هەتاکێڵگە کانیش وەک خانوەکانی هەڵەبجە چۆڵ نەبن وەخەڵکانێکی زیاتر بێ کار نەبن
لەگەڵ ڕێزمان