پێنجوێن جگەلەوەی بەیەکێک لەناوچەستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان هەژماردەکرێت ، بۆتەشادەمارێکی بەهێزوگرنگی ئابورییش بۆحکومەت ودەسەڵاتی کوردی لەماوەی سێ دەیەی حوکمڕانی خۆماڵیدا .
دانیشتوانی سنوری قەزای پێنجوێن ڕۆڵی کاریگەروبەرچاوییان هەبوە لەهەموو ڕوداوگۆڕانکارییەکان لە ماوەی ( ١٠٠ )ساڵی ڕابردوودا ، پێنجوێنیەکان هیچ کاتێک زۆڵمیان لەکەس نەکردوە،وبگرە زۆرجار زۆڵمیشیان لێکراوەو لەهەندێ کاتیشدا پشوودرێژبون ،و وەک دەوترێت سەبری ئەیوبیشیان هەبوە ، بەڵام بەردەوامبون لەزۆڵم وستەمکردن لێی باجی قورسی بەدوادا دێت وقبوڵکردنی ئاسان نیە .
ناکرێت شارێک لەسنورییەکانیەوە ڕۆژانەبەملیاران دینارودۆلار بئاخنرێتەبانکەکانیانەوە بەڵام نزیکەی دەساڵە بچوکترین پڕۆژەی تێدا جێبەجێنەکرێت ، شارێک کەلەوەرزی زستانەکەیدا پلەی گەرمییەکەی دابەزێتەخوار ( ٢٥ )پلەی سفری سەدی کەچی بۆساڵێک بڕی ( ٢٠٠ )لیتر نەوتی بدرێتێ وبشکرێتەمنەت بەسەریەوە بەونرخەزۆرەش لەکاتێکدا لەکۆی ( ٣٦٥ )ڕۆژەکەی ساڵدا هێندەی ژمارەی ئەوبڕەلیترەنەوتەی پێیاندراوەڕۆژانە پێویستی بەئامێری گەرمکەرەوەهەیە.
ئەم شارەبەهۆی دلێری وملکەچنەکردنەکەی ڕوسەکان پێش زیاترلە( ١٠٠ )ساڵ وێرانیانکرد ، حەرەس قەومیەکان لەناوەڕاستی سەدەی ڕابردوودا گڕییان تێبەرداو سوتاندییان،حکومەتی بەعس لەگەڵ دەستپێکی شەڕی (عێراق - ئێران)دا جگە لەوەی کردیەشەڕگەیەکی فراوان سەرجەم ماڵ ودام ودەزگاحکومیەکانی بەمزگەوتەکانیشەوە لەگەڵ زەویدا تەختکردو بەتەواوی سەرخان وژێرخانی داتەپی ،ئەمەجگەلەوەی کەلەشەڕی نابوتی ناوخۆشدائەم شارەودانیشتوانەکەی توشی چ نەهامەتی ودەردەسەرییەک بونەوە. ئاخەر چ ڕەوایەتیەک ودادپەروەرییەکی تێدایە لەماوەی ساڵەکانی ( ٢٠١٣ ــ ٢٠٢٢ ) تەنها لەدەروازەیەکی وەک باشماخدا بڕی ( ٢ ) ترلیۆن و( ١٥٩ )ملیاردو( ٣٦)ملیۆن و( ٩١٩)هەزاردیناربەفەرمی داهاتی بۆخەزێنەی حکومەتی هەرێم هەبوبێت بەڵام ( ٩)ساڵەبایی کەمترلە (١٥)ملیارددینارپڕۆژەی تێدا وەستێنراوە ،یاخود نەتوانراوە شەقامێکی کەمتر لە(١٠)کیلۆمەتری نێوان (باشماخ ــ پێنجوێن)تەواوبکرێت .
پێنجوێن خاک وژێرخاکەکەیشی زیادلە(١٠)جۆرسامانی کانزایی وسروشتی تێدایەلەنمونەی(ئاسن،مس،کرۆم ،نەوت،ئاڵتون،یۆرانیۆم )وزۆری دیکەش کەچی نەتوانراوە لەسێ دەیەی ڕابردوودا کارگەیەکی تێدابنیادبنرێت وهەلی کاربۆژمارەیەک لەخەڵکی ناوچەکەدەستەبەربکرێت،لەکاتێکدا (٤٠)ساڵ پێش ئێستا بەردی پێنجوێن دەبرایە کارگەکانی شاری بەسرەی باشوری عێراق وسودییان لێ وەردەگیرا.
ئەم شارە لەماوەی ( ٣٠ ) ساڵی ڕابردووداتابەئێستاش دەگات لەلایەن بەرپرسەباڵاکانی حیزب وحکومەتی کوردییەوە هێندە بەڵێنی درۆی پێدرا گەرنیوەشی جێبەجێبکرایە ئەوائێستا دانیشتوانەکەی نەدەڕژانەسەرشەقام ،ونەدەنگیان دژی حوکمی خۆماڵی بەرزدەکردەوە ،
ڕاستەپێنجوێن ناوچەیەکی کوێستانی وفرەساردە بەڵام خاوەن خەڵکێکی دڵ گەرم وخوێن گەرم وبەئاگاوهۆشیارن ، دەزانن لەم هەرێمە چی دەگوزەرێ ، دەشزانن دەسەڵاتی کوردی چ جیاوازییەک دەکات لەنێوان ناوچەوشارەکاندا لەبواری خزمەتگوزاری وپڕۆژەکاندا بۆیە پڕبەگەروی هاواردەکات ودژی نادادی وجیاکاری وپەراوێزخستن هاتۆتەسەرچۆک وبەدەنگی بەرز دەڵێ بەسە،وچیدیکەلێتان قبوڵناکەین.
پێنجوێن وپێنجوێنیەکان زۆریان خەباتکرد،قوربانی بێشومارییاندا ، بێ ئەندازەش دلێروخۆڕاگربوون بەڵام بەداخێکی زۆرەوە کەمترین خزمەتکران ،و زۆریش بێ ئومێدبون لەحوکمی خۆماڵی .
بەسە بێباکی ،بەسەخۆکەڕکردن لەئاست داواوخواستەکانی خەڵکی پێنجوێندا ، هەقەئەم بێدەنگی وخەمساردی،وبێ هەستیەی ئێوەی دەسەڵات وحوکمڕان، وئەوجوامێری وئازایەتیەی پێنجوێن وپێنجوێنیەکان بخرێنەکتێبی (گێنس)وە بۆژمارەپێوانییەکان .
پێنجوێن وپێنجوێنیەکان بەڕوونی پەیامی خۆیان گەیاند بەڵام حوکمەت ودەسەڵاتێک لەواتاکەی تێناگات، ئەوەیەئەوپەری بێشەرمی وبێ هەستی .
سەربەرزی بۆپێنجوێن ، سەرفرازی بۆدانیشتوانەکەی .
ـــ عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا .