بەراوردێک لە نێوان غەزای ئەحزاب و جەنگی غەزە

لە لایەن د. محمد باموكی25/11/2023

بەراوردێک لە نێوان غەزای ئەحزاب و جەنگی غەزە
١-هۆکارەکەی و کێش پێی هەڵساوە؟
غەزای ئەحزاب بەهاندانی جولەکە بوو و کافرانی عەرەب جەنگەکەیان کرد.
جەنگی غەزە بەهاندانی ئەمریکا و هەندێ لە وڵاتانی ئەوروپا بوو، جوولەکەش جەنگەکەی کرد وەک وەڵامدانەوە بۆ هێرشەکەی حەماس.
٢- ئامانجی جەنگەکە:
غەزای ئەحزاب ئامانج لێی داگیرکردنی مەدینە و لەناوبردنی دەوڵەتەکەی پێغەمبەر بوو.
جەنگی غەزە ئامانج لێی داگیرکردنی غەززە و لەناوبردنی حکومەتەکەی حەماسە.
٣-قەبارەی هێزی سەربازی هەردوولا:
لە غەزای ئەحزاب دا هێزی کافران چەندقاتی هێزی صەحابە بوو ( مسوڵمانان ٣٠٠٠ جەنگاوەر و کافرانیش زیاد
لە ١٠،٠٠٠ شەڕکەر بوون)
جەنگی غەزەدا هێز و سوپای ئیسرائیل چەندبەرانبەری هێزی حەماسە ( ژمارەی موجاهیدانی غەزە نزیکەی ٥٠،٠٠٠ و ژمارەی چەکدارانی ئیسرائیلیش نزیکەی ٥٠٠،٠٠٠ ە)
٤-شێوەی بەرگری و خۆڕاگری: 
لە غەزای ئەحزابدا هەڵکەندنی خەندەق کارێکی چاوەڕواننەکراو و گەورە بوو بۆ کافران
لەجەنگی غەززەدا هەڵکەندنی تونێلەکان بەشێوەی جاڵجاڵۆکەیی کارێکی چاوەڕواننەکراوی گەورە بوو بۆ جوولەکە.
-گەمارۆخستنەسەریان:
لە غەزای ئەحزابدا لەگەڵ جەنگەکەدا هاوکات گەمارۆشیان خستبویەسەر مسوڵمانان
لەجەنگی غەزەدا ساڵەهایە گەمارۆیان خراوەتەسەر بەتایبەتی لەم چەند مانگەی پێش جەنگەکە.
٦-شێوەی هێرشکردن بۆسەریان:
لەغەزای ئەحزابدا خوا دەفەرموێ:(إِذْ جَاءُوكُم مِّن فَوْقِكُمْ وَمِنْ أَسْفَلَ مِنكُمْ) واتە:لەسەروخوارەوە هێرشیان هێنا بۆتان.
لەجەنگی غەزەدا لە ئاسمان و لە وشکانی و لە دەریاوە زۆر بەسەختی هێرشیان کرایەسەر.
٧-هەڵوێستی دووڕوەکان:
لەغەزای ئەحزابدا خوای گەورە دەفەرموێ:(وَإِذْ يَقُولُ الْمُنَافِقُونَ وَالَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ مَّا وَعَدَنَا اللَّهُ وَرَسُولُهُ إِلَّا غُرُورًا) واتە: بیهێنەوە بیریان ئەو کاتەی دووڕوەکان و ئەوانەی نەخۆشی لە دڵیاندا هەبوو دەیانووت: ئەو بەڵێنەی خوا و پێغەمبەرەکەی بەئێمەیان دابوو هیچ نەبوو جگە لە هەڵخەڵەتاندن.
لەجەنگی غەزەدا شوێنکەوتوانی مەحمود عەبباس وتیان: حەماس گەلی فەڵەستینی لەناوبرد و حەماس نوێنەرایەتی گەلی فەڵەستین ناکات.
٨-هەڵوێستی باوەڕداران:
لەغەزای ئەحزابدا:
خوای گەورە دەفەرموێ: (وَلَمَّا رَأَى الْمُؤْمِنُونَ الْأَحْزَابَ قَالُوا هَٰذَا مَا وَعَدَنَا اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَصَدَقَ اللَّهُ وَرَسُولُهُ ۚ وَمَا زَادَهُمْ إِلَّا إِيمَانًا وَتَسْلِيمًا) واتە: کاتێک باوەڕداران پێڕی
 کافرانیان بینی وتیان ئەمە ئەو بەڵێنەیە کە خوا و پێغەمبەرەکەی بەئێمەیان دابوو وە خوا و پێغەمبەرەکەی ڕاستیان فەرموو وە بەمە باوەڕ و گەردنکەچیان زیاد بوو.
لەجەنگی غەزەدا جەنگاوەرانی غەزە وتیان: پێمان وایە غەزە سەنگەری پێشەوەی بەرگریە لە ئومەتی ئیسلام، وە ئێمە پەیمان دەدەین بەخوا پاشان بە گەلەکەمان کە بەبەرگری کردن لەغەزە دەرسێکی دوژمن دابدەین هەرگیز بیری نەچێت.
٩-جەنگەکە چۆن بوو؟
لەغەزای ئەحزابدا چەند بەرکەوتنێکی کەم ڕوویدا لەدەرەوەی مەدینە و کافران نەیانتوانی بچنە ناو مەدینەوە.
لەجەنگی غەزەدا جەنگاوەرانی غەزە هێرشێکی فراوانیان کردە سەر هێز و ئوردوگانشینەکانی جوولەکە، دواتر جوولەکە هێرشی کردە سەر غەزە بەڵام بەتوندی بەرپەرچ درانەوە وە نەیانتوانیوە بچنە ناو غەزەوە بەشێوەیەکی سنوردار نەبێت.
١٠-ژمارەی کوژراو و شەهیدەکان :
لە غەزای ئەحزابدا ژمارەی کوژراوی کافران ٣-٤ کەس بوون
وە ژمارەی شەهیدی مسوڵمانان ٦ کەس بوون
لەجەنگی غەزەدا ژمارەی کوژراوانی جوولەکە نزیکەی ١٤٠٠ کەسەوە ژمارەی شەیدانی غەزە نزیکەی ١٣ هەزار کەسە.
١١-هۆکارەکانی کۆتای هاتنی جەنگەکە:
لەجەنگی ئەحزابدا خۆڕاگری مسوڵمانان و بەدینەهاتنی هیچ ئامانجێکی کافران و، دروستبوونی ناکۆکی لەنێوان کافران و، هەڵکردنی بای توند و پشتیوانی مسوڵمانان بەفریشتە ئەمانە هەمووی هۆکاری کۆتایهاتنی جەنگەکە بوون:(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اذْكُرُوا نِعْمَةَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ جَاءَتْكُمْ جُنُودٌ فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ رِيحًا وَجُنُودًا لَّمْ تَرَوْهَا) واتە: ئەی ئەوانەی باوەڕان هێناوە بیری بەهراەکانی خوا بکەنەوە بەسەرتانەوە کاتێک سوپای (کافران) هێرشیان بۆهێنان ئێمەش بای توند و سەربازانێک کە ئێوە نەتاندەبینین ناردە سەریان.
لەجەنگی غەزەدا خۆڕاگری جەنگاوەران و خەڵکی غەزە و بەدینەهاتنی هیچێک لە ئامانجەکانی زایۆنیزم و، لاوازبوونی پشتیوانی کردنی لەلایەن دۆستەکانیەوە (ئەمریکا و ئەوروپا و بەشێک لە وڵاتانی دیکە) وە خۆپیشاندانی بەرفراوان لە جیهاندا دژی زایۆنیزم ئەمانە هەمووی هۆکاری ڕاوەستانی کاتی جەنگەکەن، هەندێک لەچاودێران پێشبینیش دەکەن جەنگەکە بۆ ماوەیەکی درێژ تریش بوەستێت.
نوسینی: دکتۆر محمد بامۆکی

وتاری زیاتر