«کێ باجە قورسەکە دەدات»
حکومەتی هەرێم بەتەمایە، حکومەتی عیراق سێ (700) ملیار دیناری دیکەی بەقەرد بۆ بنێرێت بۆ کۆتا سێ مووچەی ئەمسال، ئەی ئەگەر بەغدا پارەکەی بەهەرێم نەدا، پڵانی بەدیل چیە؟؟
حکومەتی هەرێم وەک ئەرکی بەرپرسیارێتی بەرێوەبردن و حوکمڕانی هەرێم، چۆن مووچەی مووچەخۆرەکان و خەرجی دامودەزگاکانی خۆی دابین دەکات؟ بەڕای من حکومەت دوو بژاردەی لەبەردەمدایە؛-
١- حکوومەت لە ڕێگای ملیاردێرو ملیۆنێرەکانی هەرێم پارەی پێویست دابین بکات، جا بەقەرد بێت یان بە بەخشین، با قەردی ئەو سێ مانگەی مووچەش بچێتە سەر قەردە کەلەکە بووەکانی سەر حکومەت، کە وا بلاو بوەتەوە زیاترە لە (٣٠)ملیار دۆلار.
٢- لەبۆ خاتری بژێوی خەڵک و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و ڕاپەڕاندنی ئوموری دەولەت، پێویستە هەوڵ و گفتوگۆی جددی لەگەڵ بەغدا بکرێت، بەپێی دەستوور کێشەکان چارەسەر بکرێن، تاکو هەرێم بێ بەش نەبێت و ئیستیحقاقی خۆی لەو بودجە زۆرەی عیراق بە مووچەشەوە وەربگرێت، تاکو چیتر خەڵک و هەرێم، باجە قورسەکەی ناکۆکی سیاسیەکان نەدات.
عبدالرحمن مهندس ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر