١ـ کەرکوکییەکان هەر تینوی ئازادین.
٢ـ هەستی نەتەوایەتی لای کەرکوکییەکان ماوە.
٣ـ میللەت گەورەیەکی دەوێت نزیک بێت لێیەوە.
٤ـ کەواتە ١٦ ئۆکتۆبەر خیانەت نەبووە !!!!!.
٥ـ گۆڕانخوازەکان دەنگەکانیان هەر بۆ ماڵە گەورەکەی خۆیان بوو.
٦ـ فتوای کاکە ریشە کاریگەری خۆی هەبوو بۆ هێزە قەوییەکە.
کەواتە کەرکوکییەکان هیوایەکیان ماوە بە دەسەڵاتی کوردی و لە ناو هێزەکانیش یەکێتی ، جا هیوادارین ئەمجارە یەکێتی کەرکوکییەکان بێ هیوا نەکات و لە نیوەی رێگە جێیان نەهێڵێت ، چونکە یەکێتی زۆرجار لەگەڵ حیزبە هاوپەیمانەکانی هاوڕێی نیوەڕێ بووە .
کەواتە کەرکوک و کەرکوکییەکان بە تەنیا جێیان مەهێڵن و تا هەڵبژاردنێکی تر کەرکوک نەبیننەوە. جارێتر گورگان خواردوویان مەکەن ، رەنگە ئەمە دوا هەل بێت.