ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم ده‌ڵێ: "ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێك نه‌كه‌وین، به دوای چاره‌سه‌ری دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێین بۆ پرسی مووچه"..
ئه‌م قسه‌یه له (10) ساڵی ڕابردووش‌دا به‌رده‌وام وتراتهوه، به‌ڵام بێجگه له درێژه‌دان به بڕینی مووچه، ده‌سه‌ڵات هیچ چاره‌سه‌رێكی دیكه‌ی نه‌بووه..
كێشه‌ی مووچه له (10) ساڵی ڕابوردوودا خۆی كێشه‌یه‌كی دروست كراوی ده‌ستی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه، كێشه‌كه هه‌ر بڕینی مووچه‌یه‌و چاره‌سه‌ره‌كه‌شی هه‌ر درێژه‌دان بووه به بڕینی مووچه.. !!
ئه‌م مووچهبڕینهی ئێستاش، لای ده‌سه‌ڵات هه‌ر بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌یه..
كێشه‌كه لێره‌شه‌وه بۆ به‌غدا ده‌برێت، ده‌نا عیراق بۆ ناو خۆی كێشه‌ی مووچه‌ی نیه. (بێگومان كێشه‌و قه‌یرانی دیكه‌ی زۆره، گه‌نده‌ڵیی له‌وێش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتۆته بڕینی مووچه).
له هیچ وڵاتێكیدا شتی وەها نەبووە (كێشه بڕینی مووچه‌و چاره‌سه‌ریش هه‌ر بڕین..)
بێگومان عیراقیش ئه‌م پرسه بۆ ململانێی سیاسیی‌و لاوازكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێم ده‌قۆزێته‌وه، به‌ڵام گوتمان؛ كێشه‌كه ده‌ساڵه لای خۆمان دروست كراوه‌و حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی خۆیشمان تێكه‌ڵی ململانێی سیاسی‌یان كردووه.
هه‌موو كه‌س ده‌زانێت كێشه‌ی مووچه به ده‌ستهه‌ڵگرتن له دزیی‌و گه‌نده‌ڵیی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت..، هه‌روه‌ها به‌وه‌ی كه تێكه‌ڵی ململانێی سیاسیی نه‌كرێت.