خەبات لەدژی ستەمکاری بەرهەمێکی شیرینی هەیە

لە لایەن عومەر عەبدوڵڵا10/01/2024

خەبات لەدژی ستەمکاری بەرهەمێکی شیرینی هەیە
ئەگەر ئامانجەکە هاتە دی ئەوە بەسەرکەوتن هەژمار دەکرێت
ئەگەریش نەهاتە دی ئەوە هەڵوێستی شەرەفمەندانە و ئاسودە کردنی ویژدانە
ستەمکاری مەرج نییە تەنها بێگانەو تەماحکارەکان پێی هەستن
ستەمکار مەرج نییە زمان و جل و بەرگێکی جیای هەبێت یان لە هەسارەیەکی ترەوە دابەزێت
نەخێر زۆر جار ستەم لە زۆر شتی دیکە نزیکترە لێمانەوە کە ئێمە بۆی دەچینە مەیدانی ململانێ و جەنگ
ئەمڕۆ بێت یان سبەی
قەڵای ستەمکاری هەر دەڕوخێت و کۆیلە و چڵکاوخۆریش تەنها ڕیسوایی بۆ دەمێنێتەوە
مەرد و جوامێر ئەو کەسەیە کە لە کاتی ستەمدا کەڕولاڵ و بێدەنگ نەبێت
ئازا و بە هەڵوێست ئەوانەن کە ڕیزی زۆرینەی ناڕازی چۆڵ ناکەن بۆ کەمینەیەکی ماستاوچی و لەبلەبان
دوێنێ بەرەنگاربونەوەی ستەمکاری زمانێکی دیکەی دەویست
ئەمڕۆش زمانێکی دیکە
بێگومانم لەوەی ئەم گەلە ماندوو شەکەتە جوامێری زۆری تێدایە هێشتا کە دەتوانێ گۆڕانکاری بکات
ئەم دۆخە زۆر مەترسیدارە بۆ ئایندەی خۆمان و خێزان و خاک و نەتەوەکەمان
دەبێ کۆتایی پێبێت
جا ماوەتەوە کێ ئەو میدالیای شەرەفە لەمل دەکات و کێش ملی شۆر دەکات لەبەرامبەر ستەمکاراندا ……..؟

وتاری زیاتر