چاکی بکەن تا کار لەکار نەترازاوەو بە بەریەوە ماوە ئەوە دەسەڵاتدارانە سیستەمی پەروەردەیان لە سیستەمی عیلم و مەعریفەو فێرکردنەوە کرد بە ستەم بەرامبەر بە مامۆستایان و وانەبێژان و خوێندکاران و باکیان نیە مامۆستایان داوای چی ئەکەن و خوێندکارانیش لە ماڵن چونکە کەسووکاری خۆیان لە خوێندنگەو زانکۆ بەناوو بانگەکانی جیهان سەرقاڵی خوێندنی خۆیانن ئەم بەشەیان لای هەموان ڕونەو پێویست بە قسەی زیاتر ناکات
بەڵام ئێستاش ئەبینین فەرمانبەران و مامۆستایانی ناڕازی هیچ متمانەیەکیان بە حکومەت و خودی وەزارەتی پەروەردە نییە،،،،،
لەوەشدا هەقی خۆیانە چونکە حکومەتی کوردی بۆ قەیران درووست کردن باشەو بۆ خزمەت و جێبەجێ کردنی بەڵێن بەڕاستی هێندە خراپ و نالەبارە بە پەڕینەوەش دەرناچێ !!
لای هەمووان ئاشکرایەو دەزانین ساڵی ڕابردوو بە خۆپیشاندانی هێمن و شارستانی و بە ئاشتی بە ئاشتی و دیموکراسی پچڕ پچڕ هەبوو بەڵام وەک پیشەیی هەمیشەی دەسەڵات نەیانتوانی چارەسەری ڕیشەیی کێشە کەڵەبوەکان بکەن تەنیاو تەنیا بەڵێنی زارەکیان هەبوو ،،!!
لە ئێستاشدا فەرمانبەرانی کەرتی تەندروستی دەستە دەستە ناڕەزایی دەردەبڕن و جگە لەو بەشەش کارمەندان و فەرمانبەرانی تریش جار جارە ناڕازی دەرەبڕن و لەوەشدا هەقی خۆیانە ئەوەندەشی من بزانم سەرچاوەکانی هەواڵیش بڵاویانکردۆتەوە لە مانگی دوو لیستی پێدانی مووچە بڵاوو ئەکەنەوەو لە مانگی سێ دەست ئەکەن بە دابەشکردنی مووچە !!
ئەگەر تا کۆتایی ئەم مانگەش نەتوانن داواکاری مامۆستایان و فەرمانبەران جێبەجێ بکەن بێگومان لە حاڵەتی بەردەوامی و بێدەنگی لەم دۆخە،،،،
لە داهاتوویەکی نزیکدا سەرجەم وەزارەتەکانی تر دەگرێتەوەو بە دوور نییە لە تێکەڵ بوونی سەرجەم چیین و توێژەکان بۆ خۆپیشاندانی داهاتوو بەرەو ئاڕاستەیەکی تر بڕوات و ئەوەش ئەگەرێکی کراوەیە
ئەوکات خەسارەکان زیاتر دەبن و پەشیمانیش دادی نادادیتان نادات
سەرەتایی ئەمساڵی 2024 هەمان ئینکاری حکومەت و ناڕوونی وەڵام و بێدەنگی خودی سەرۆک وەزیران و جێگرەکەی و تەواوی کابینەکە لە ئاست ئەم کێشەیە بەردەوامی هەیەو تەنانەت کۆتا کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ماوە بەسەر چوو بە یەک دێڕیش باسی مامۆستایان و فەرمانبەرانی نەکردووە کە نزیک ئەبینەوە لە چوار مانگە لەسەر شەقامن کەسێکیشیان تێدا نەبوو بڵێ و بۆچی و لەسەر چی مامۆستایان و فەرمانبەران لەسەر شەقامن ؟!!
لەلایەکی ترەوە لە شەقامدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکرێت حکومەت نیازی وایە کەرتی پەروەردە هاوشێوەی وەزارەتی کارەبا بەرەو کەرتی تایبەت بەرێت بەو فشارە مەبەستی بێت مامۆستایان بەشێکیان خانەنشین بکرێن و بینایی قوتابخانەکانیش بەکرێ بدرێت و چیتر ئەرکی پەروەردەو فێرکردن لەسەر شانی حکومەت نەمێنێت
ئێستا پرۆسەیی خوێندن لەو نیشتمانەدا وەک پێوست نییەو ئەتوانم بڵێم ئیفلیج کراوە لەلایەن خودی دەسەڵاتەوە نەک مامۆستایان ،،
ئەگەر حکومەتیش بە کردار بیسەلمێنێ ئەیەوێ سستەمی پەروەردەو فێر کردن باش و باشتر بکات پێویستە یاری بە کات نەکاو دەست بەجێ داوا ڕەواو هەقەکانی مامۆستایان جێبەجێ بکات لەوە بەدەر بێت قسەو بەڵێنی سەر کاغەز هیچی لێ سەوز نابێ و ناگاتە بوون
کات و بێدەنگی بێ هەڵوێستی و بێ کرداری هیچی ئەنجامێکی نابێ و ئەوکاتە هەمووتان بێ جیاوازی وەک هەمیشە بەرپرس و بەرپرسیارن،،
لەوە بەدەر بێت بە پێچەوانەوە بێدەنگی هەر هێزێکی سیاسی لە ئاست ئەم پرسە واتا ڕازی بوون بەوەی هەیەو ئەگوزەرێ ئەگەر چاکی نەکەن ئەوا باجەکەی لە داهاتوودا قورسترەو میللەتیش هەنگاوی داهاتوو دەست بۆ شتی تریش ئەبات کە خۆیی ئەبینێتەوە لە هێنانە خوارەوەی ئێوە لە کوورسی و عەرشی دەسەڵاتتان ئەهێننە لەرزە
Mariwan Mohammed Rostam